Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کەردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوت سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کەردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کەردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوت

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/11، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومەت، بەرەو بەغدا بەڕێکەوت.

سەرۆکی حکومەت لە بەغدا، لەگەڵ هەر چوار سەرۆکایەتییەکانی عێراق، سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک کۆمار لەتیف ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری  فائق زێدان کۆدەبێتەوە. 

لە کۆبوونەوەکاندا، گفتوگۆ دەربارەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ، لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت و کارنامەی وەزاری دەکرێت.

هەروەها برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولا لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە و ئاستەنگەکان وچارەسەرکردنیان تاووتوێ دەکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه