Kurdistan Press - هەواڵێکی خۆش بۆ حاجیانی کوردستان هەواڵێکی خۆش بۆ حاجیانی کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵێکی خۆش بۆ حاجیانی کوردستان

بڕی بیمەی سەپێنراو بەسەر عەمرەكاران و حاجیان كەمكرایەوە

دوێنێ لە عەرەبستانی سعوودیە كۆنگرەی حەج و عومڕە بەرێوەچوو كە تێدا چەندین زانیاری نوێ و بۆیەكەم جار لەسەر پرۆسەی حەج راگەیندران. بە پێی راگەیاندراوی دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عێراقی بڵاوكراوەتەوە كە رێژەی حاجیان زیاد دەكرێتەوە هەروەكوو پێش بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە عێراق و بە هەرێمی كوردستانیشەوە لەگەڵ هەڵگرتنی مەرجی تەمەن . هەروەها دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق كەمكردنەوەی ئەو بڕە بیمەیەی ڕاگەیاند كە لەلایەن لایەنی سعودیەوە بەسەر عەمرەكاران و حاجیاندا سەپێنراوە. لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا تێیدا هاتووە، سەرۆكی دەستەكە، سامی ئەلمەسعوودی، سەردانی شانشینی سعودیەی كردووە، و دوای ڕاوێژكردن لەگەڵ لایەنی سعودی، ئەو بڕە پارەیەی بیمە كە بەسەر عەمرەكاران و حاجیان سەپێنرا بوو ،كەمكرانەوە. ئاماژەی بەوەشكرد، بیمەی عەمرەكاران لە (235 ڕیاڵەوە بۆ 88 ڕیاڵ) كەمكرایەوە، هەروەك بۆ حاجیانیش بوو بە 29 ڕیاڵ لەبری 109 ڕیاڵ. هەروەها كۆمسیۆنەكە داوای لە كۆمپانیاكانی عومرە كردووە، ڕسوماتی ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی عومرە بۆ عێراقییەكان، چ بە ئاسمانی یان وشكانییەوە، ڕەچاو بكەن و بۆیان كەمبكەنەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه