KurdistanPress...

CLOSE

یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر ئەم کەسانەدا دابەشدەکرێت

لاوە بێسەرپەرشتەکان، جگە لەوەی بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێندرێن، یەکەی نیشتەجێبوونیشیان پێ دەدرێت

کوێستان محەمەد، وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو منداڵانەی کە لە خانەی بێسەرپەرشتاندان و ١٨ ساڵیان تەواو کردووە لە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی دادەمەزرێن.
کوێستان محەمەد، بە پێگەی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی راگەیاند:''ئێمە نووسراومان کرد بۆ بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دەرکرد کە ئەو منداڵانەی ١٨ ساڵ تەواو دەکەن بۆ ئاییندە یەکەی نیشتەجێبوونیان پێ بدرێت. هەروەها کە ١٨ ساڵ تەواو دەکەن بۆ ئەوەی بژێوی ژیانیان هەبێت، چونکە بە تەنیا یەکەی نیشتەجێبوون دادی ئەوەیان نادات کە بژێوی ژیانی هەبێت، بۆیە بڕیاری داوە هەموو ساڵێک کە منداڵەکان ١٨ ساڵ تەواو دەکەن، لە خانەکان دامبەزرێن.'' وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی دەشڵێت:''بەپێی بڕیارەکەی بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئێمە ناوەکانمان ئاراستە کردووە، منداڵانی سێ ساڵی پێشوو هەمووی دامەزراون.'' کوێستان محەمەد راشیگەیاند:''ئەم بڕیارە بەردەوامی هەیە بۆ ساڵێکی دیکەش لە خانەکان ئەو منداڵانەی ١٨ ساڵ تەواو دەکەن دادەمەزرێن، دوو ساڵی دیکە و سێ ساڵی دیکە ئەمە بەردەوامی دەبێت. واتە ئێمە توانیومانە منداڵەکان یەکەی نیشتەجێبوونیشیان بۆ دابین بکەین و کاریشیان هەبێت کە دابمەزرێن لەوە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی بۆ ئەوەی بژێوی ژیانیاشیان هەبێت.''

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه