Kurdistan Press - وادەی کۆتاییهاتنی ئەم شەپۆڵی بەفر و بارانبارینە ڕاگەیەنرا وادەی کۆتاییهاتنی ئەم شەپۆڵی بەفر و بارانبارینە ڕاگەیەنرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وادەی کۆتاییهاتنی ئەم شەپۆڵی بەفر و بارانبارینە ڕاگەیەنرا

شارەزایەکی کەشناسی سەبارەت بەم شەپۆڵی بەفر و بارانبارینەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە ڕایگەیاند، تاوەکو ئێوارەی سبەی دووشەممە 09ـی 01ـی 2023 ئەم شەپۆڵەی بەفر و بارانبارینە کۆتایی دێت.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند: سبەی دووشەمە کاریگەری شەپۆڵی بەفر و بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان کۆتای پێ دێت لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای دھۆک و ھەولێر ئاسمان بە زۆری دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵەھەور.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی ناوچەکانی سنووری پارێزگای کەرکووک و ئیدارەی ڕاپەرین ڕاشیگەیاند: ئاسمان بە زۆری نیمچەھەور دەبێت لەگەڵ نمەباران لەھەندێ کاتدا، لە ناوچەکانی باکوری گەرمیان و سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە بارانبارینی مامناوەند و پچڕپچڕ لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویەکاندا تاوەکو ئێوارە بەردەوامی دەبێت.
ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش دا کە لە شەودا کاریگەری لەسەر ئەم ناوچانەش کۆتایی پێ دێت و ئاسمان ساماڵ دەبێتەوە، لەگەڵ چالاکبوونی بایەکی وشک و سارد لە ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژھەڵاتی ھەرێم بەخێرایی 15 تاوەکو 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە ئاراستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە ، پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی جێگیر دەمێنێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه