Kurdistan Press - گۆڕینی بەرپرسی لقەکانی پارتی دەستی پێ کرد گۆڕینی بەرپرسی لقەکانی پارتی دەستی پێ کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گۆڕینی بەرپرسی لقەکانی پارتی دەستی پێ کرد

ئەمڕۆ قۆناغێکی دیکەی گۆڕانکاریی پارتی لە گۆڕینی بەرپرسی لقەکان چووە واری جێبەجێکردن و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داھاتووش ژمارەیەک بەرپرسی نوێ بۆ لقەکانی پارتی دەستبەکار بن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 8/1/2023، بە ئامادەبوونی سەربەست لەزگین، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێر، ڕزگار ئەنوەر، وەک بەرپرسی نوێی لقی ٢٤ی سەفین دەستبەکار بوو لە شوێنی ھیوا ئەحمەد مستەفا، لە وتەیەکیدا سەربەست لەزگین ڕاگەیاند: "بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا پارتی و یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کۆ ببنەوە و پارتی جددییە لەسەر ئەنجامدانی پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان لە کۆتایی ئەمساڵدا.
لەم بارەیەوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''جگە لە بەرپرسی لقی ٢٤ بڕیارە لە چەند ڕۆژی داھاتوودا ژمارەیەک بەرپرسی نوێ بۆ لقەکانی پارتی دەستبەکار ببن، ئەوەیش لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی دوای کۆنگرەی ١٤ی پارتی.''

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه