Kurdistan Press - سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دامەزراندنی دا. سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دامەزراندنی دا. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دامەزراندنی دا.

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 8/1/2023، وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات: "بەپێی نوسراوی ژمارە 8789 له‌ 28/11/2022، لەسەر داوای کوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە دامەزراندنی ئەو مێرمندالانەی لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردودا تەمەنیان گەیشتووه‌تە سەروو 18 ساڵ بە شێوەی گرێبەست لەسەر میلاکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی." 

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، خەرجکردنی مووچەکانیان بەپێی ڕێنوێنیی دارایی ژمارە 10ی ساڵی 2019 دەبێت، بە مەرجێک لە ھیچ دامودەزگایەکی حکوومەت مووچەی دیكه‌یان نەبێت.

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، ئەم دامەزراندنە بەردەوام دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا