Kurdistan Press - بریار وایە ژمارەیەک تونێل بە درێژایی 26.2 کم لە ھەولێر و دھۆک و سلێمانی دروست بکرێت بریار وایە ژمارەیەک تونێل بە درێژایی 26.2 کم لە ھەولێر و دھۆک و سلێمانی دروست بکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بریار وایە ژمارەیەک تونێل بە درێژایی 26.2 کم لە ھەولێر و دھۆک و سلێمانی دروست بکرێت

بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان  رایگه‌یاند، لە ھەرێمی کوردستان پلان ھەیە بۆ دروستکردنی کۆمەڵێک تونێل و تا ئێستا سێ لەوانە تەواو بوون و بەشێکی دیکەش لە پلاندایە بۆ ئەوەی دروست بکرێن، لەوانە تونێلی کۆڕەک کە تونێلێکی زۆر گەورەیە.

ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت: پلانێکی درێژخایەنمان ھەیە بۆ ئەوەی کۆمەڵێک تونێل لە ھەرێمی کوردستان دروست بکرێت و تا ئێستا ئەوەی پیرمام تەواو بووە و ئەزمەڕ و زاخۆش تەواو بوون و ھاتوچۆیان تێدا دەکرێت.

ئاگرین عەبدوڵڵا ده‌شڵێت: لە پلاندایە ژمارەیەک تونێل بە درێژایی 26.2 کم لە ھەولێر و دھۆک و سلێمانی دروست بکرێت، کە چەندین تونێلە، لەوانە تونێلی کۆڕەک کە درێژایییەکەی 7 کم دەبێت و چاوەڕێی بودجە دەکەین، چونکە ھەمووی تونێلەکان بە ترلیۆن دیناری دەوێت، بەڵام ئەوەی کۆڕەک زیاتر لە 100 ملیار دیناری پێویستە، چونکە یەکێک لە تونێلە گەورەکانە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه