وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە گەڕەکی موفتی شاری هەولێر، کچێکی تەمەن ١٦ ساڵان لەلایەن باوکیەوە کوژراوە.
هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، رووداوەکە لە گەڕەکەی موفتی شاری هەولێر روویداوە و کچە لەلایەن باوکیەوە کوژراوە و لە ئێستادا تۆمەتبارەکە هەڵهاتووە و لە پێشتریش تۆماری تاوانی هەیە.
هۆگر عەزیز وتیشی، “کچەکە بە دڕندانەترین شێوە لەلایەن باوکییەوە کوژراوە.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکانی پۆلیس چوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە رووداەوە دەستی پێکردووە.
باسی لەوەشکرد، تۆمەتبارەکە پێشینەی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەریشی هەیە.
وەڵام بدەوه