Kurdistan Press - شه‌پۆلێكی نوێی به‌فر و باران و سەرما به‌ڕێوه‌یه‌ له‌ زۆربەی ناوچه‌ی جیاوازی هه‌رێمی كوردستان به‌فر ده‌بارێ شه‌پۆلێكی نوێی به‌فر و باران و سەرما به‌ڕێوه‌یه‌ له‌ زۆربەی ناوچه‌ی جیاوازی هه‌رێمی كوردستان به‌فر ده‌بارێ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شه‌پۆلێكی نوێی به‌فر و باران و سەرما به‌ڕێوه‌یه‌ له‌ زۆربەی ناوچه‌ی جیاوازی هه‌رێمی كوردستان به‌فر ده‌بارێ

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی رای ده‌گه‌یه‌نێت، "بەهۆی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست، شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوه.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، "پێشبینی ده‌كه‌ین لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 2023/1/7، شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوه و سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک و هەولێر و مووسڵ دەست پێدەکات، بە تێپەڕ بوونی کات دەگاتە کەرکووک و سۆران و ئیدارەی ڕاپەڕین و سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان.

محه‌مه‌د كه‌لاری، شاره‌زای كه‌شوهه‌وا، ئاشكراشی كردووه‌، "پشکی شێر بەر کەرکووک و هەولێر و سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین دەکەوێت، ئەگەری بارانی زۆر باش هەیە لەو ناوچانە، لەگەڵ بەشێکی دهۆکیش  بەتایبەتیش لەنیوەڕۆی شەمه تا کاتەکانی شەوو ، دورنیە ئاستی ئاو له‌ شه‌قامه‌كان بەرز بێتەوه.

رایشی گه‌یاندووه‌، "هەر لە نیوەڕۆی رۆژی شەممەوه بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری شۆڕ دەبێتەوه بۆ ناوچەکانمان و بەفربارین له‌ ناوچه‌كانی ( پێنجوێن ، حاجی ئۆمەران، ماوەت، چوارتا، گۆیژە، سیتەک، پیرەمەگروون، ماکۆک، هەورامان، بیاره، تەوێڵه، سەفین، کۆڕەک، مەلەکان، پڵنگان، گوندەکانی دەوروبەری قەڵادزێ، چوخماخ، گەرمك، سیدەکان، جەمانکی، بامەڕنێ و وەرتێ ) به‌فریان لێ ده‌بارێ، ڕێژەی بەفرەکەش شوێن تا شوێن جیاوازە و کەمترین ڕێژە 1سم و زۆرترین ڕێژەش 25 تا 30سم دەبێت و تا ئێوارەی رۆژی یه‌کشەممە کاریگەری بەفربارین بەردەوام ده‌بێت و لە شەودا کۆتایی پێدێت.

سه‌باره‌ت به‌ سەنتەری شارەکانیش، ئه‌و كه‌شناسه‌ رایگه‌یاندووه‌، بەگشتی ئەگەری بارانبارین هەیە و زۆرترین ڕێژەی بارانبارین 30 بۆ 40 ملم دەبێت و کەمترین ڕێژەش 7 ملم. کە پێشبینی دەکرێت ڕێژە کەمەکە لەسنووری گەرمیان تۆمار بکرێت و زۆرترین ڕێژەش  لە ناوچه‌ی ئیدارەی ڕاپەڕین و کەرکووک و هەولێر و سلێمانی و سۆران تۆمار بکرێت.
خێرایی با بەڕێژەی 18 بۆ 24 کیلۆمەتر چالاکی دەبێت، بە تایبەت نیوەڕۆی رۆژی شەممە، پلەکانی گەرماش بەڕێژەی 5 بۆ 6 پلەی تر نزمەبێتەوه.
درەنگانی شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممەی داهاتوو کۆتایی پێدێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه