KurdistanPress...

CLOSE

پارێزگاری هه‌ولێر: هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یوه‌ندی شایسته‌دا بووه‌ له‌گه‌ڵ توركیا و سه‌رجه‌م نێرده بازرگانی و دبلۆماسییه‌‌كانیان له‌ عێراق

كونسوڵی گشتی توركیا له‌ هه‌ولێر: توركیا گرنگی و بایه‌خ به‌ په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانی و وه‌به‌رهێنان و كلتوورییه‌ گشتییه‌كان ده‌ده‌ن له‌گه‌ل هه‌ولێر.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4ـی كانوونی دووه‌م 2023، له‌ دیوانی پارێزگادا، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی له‌ مه‌ولوود یاقووت كونسوڵی گشتی توركیا له‌ هه‌ولێر و جێگری كونسوڵگه‌ری  و مولحه‌قی بازرگانی كونسوڵگه‌ری توركیا له‌ هه‌ولێركرد.
له‌ دیدارێكدا پارێزگاری هه‌ولێر پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌ كونسوڵ و ستافه نوێیه‌‌كه‌ی كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌ درێژایی چه‌ند ساڵی رابردوو هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یوه‌ندی شایسته‌دا بووه‌ له‌گه‌ڵ توركیا و سه‌رجه‌م نێرده بازرگانی و دبلۆماسییه‌‌كانیان له‌ عێراق .
پارێزگاری هه‌ولێر دووپاتیكرده‌وه‌" كه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ له‌گه‌ڵ ستافی نوێی كونسوڵگه‌ری توركیا له ‌هه‌ولێر باشتر ده‌بێ و ئاستی دیپلۆماسی و بازرگانی و وه‌به‌رهێنان به‌یه‌كه‌وه‌ پته‌وتر ده‌كه‌ین.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ مه‌وولوود یاقووت سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێری كرد بۆ ره‌خساندنی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ و دووپاتی له‌سه‌ر توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ گشتی و هه‌ولێر به‌تایبه‌تی بۆ پارێزگار كرده‌وه‌.
هاوكات به‌ ورده‌كارییه‌وه‌ باسی له‌ ئه‌جێندای كاری خۆیان كرد له‌وه‌ی زیاتر گرنگی و بایه‌خ به‌ په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانی و وه‌به‌رهێنان و كلتوورییه‌ گشتییه‌كان ده‌ده‌ن….
لەتەوەرێکی تری دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی نوێ هەرێمی کوردستان و تورکیا و به‌ستنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێگه‌ی هێڵی ئاسنییه‌وه‌ به‌ ئه‌وروپا كرا و هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی ئەو پرسە بەرەو پێشچوونی زۆری بەخۆیەوە بینیوە.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێره‌وه‌ ئه‌وه‌ دووپاتكرایه‌وه‌، كه‌ كۆمپانیا توركییه‌كان له‌ مه‌یدانی بازرگانی و وه‌به‌رهێناندا له‌ چاو كۆمپانیاكانی دیكه‌ی جیهانی پێشه‌نگایه‌تیان گرتووه‌و كاری خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن" له‌ كۆتایشدا مه‌ولوود یاقووت كونسوڵی گشتی توركیا له‌ هه‌ولێر سوپاسی بۆ پارێزگار دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ هه‌رده‌م هاریكارو ئاسانكار بووه‌" بۆ رایی كردنی كاروباره‌كان و كردنه‌وه‌ی گرێیه‌كان و راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه