ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی، پێشبینی ٢ ڕۆژی بڵاوکردەوە و دەڵێت:-
بەردەوامی بارانبارین لە سبەی و ھاتنی شەپۆلێکی نوێ
سبەی پێنجشەمە ٥-١-٢٠٢٣ لەئەنجامی بەردەوامی کاریگەری شەپۆلی دەریای سوور بارانی مامناوەند ناوبەناو تا کاتەکانی ئێوارە لەناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین بەردەوامی ئەبێت لەناوچەکانی دیکەدا کەش سەقامگیرئەبێت و ئاسمانی ناوچەکە زیاتر نیمچە ھەور ئەبێت ، پلەکانی گەرماش ١ تا ٢ پلە نزمتر دەبنەوە ، خێرای با لەسەرخۆ دەبێتەوە ١٠-١٥کم/س ئاراستەی با لەگۆڕاندا ئەبێت ، وە ھۆشداری لە دروستبوونی تەم و مژی چر ئەدەین بەتایبەت لە سبەی ئێوارەوە بۆ بەرەبەیانی رۆژی ھەینی ٦-١ لەھەریەکە ناوچەکانی گەرمیان و ھەڵەبجە و سلێمانی .
لە رۆژی شەمەوە ٧-١-٢٠٢٣ تا ئێوارەی رۆژی یەکشەمە ٨-١ ئەگەر ھەیە شەپۆلێکی نوێی لاواز بۆ مامناوەندی بارانبارین ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە کە بارستە ھەوایەکی ساردی لەگەڵدایە و کاریگەری ئەم نزمەپاڵەپەستۆیە لە دەریای رەش و تورکیاوە بۆ سەر ناوچەکانمان درێژئەبێتەوە بۆیە ئەمجارە ان شاء الله ئەگەر ھەیە ناوچەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێریش بگرێتەوە و بەھۆی نزمبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرماش لەناوچە شاخاویەکاندا بەفر بارین زیاتر دائەبەزێت ...الله اعلم...
گۆڕانکاریش بەسەر دۆخەکەدا لە ئارادا ئەبێت لە زانیاری نوێ ئاگادارتان ئەکەینەوە
چوارشەمە ٤-١-٢٠٢٣ کاتژمێر ٣:٢٥ دوا نیوەرۆ
وەڵام بدەوه