Kurdistan Press - لەم مانگە دەست بە دامەزراندنی هەزاران کەس دەکرێت لەم مانگە دەست بە دامەزراندنی هەزاران کەس دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەم مانگە دەست بە دامەزراندنی هەزاران کەس دەکرێت

گوتەبێژی هێزی پاسەوانیی سنووری یەک لە هەرێمی کوردستان گوتی، بڕیارە لەم مانگە دەست بە دامەزراندنی سێ هەزار پاسەوان بکرێت بۆ سنوورەکانی هەرێمی کوردستان.

کاروان خۆشناو، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە بڕیار دراوە کە سێ هەزار پاسەوان بۆ سنوورەکانی هەرێمی کوردستان دامەزرێن، بۆ ئەو مەبەستەش لینکێک ئامادە کراوە بۆ ئەوەی خەڵک لە ڕێگەی ئەو لینکەوە فۆرم پڕ بکەنەوە بۆ دامەزراندن وەکوو پاسەوانی سنووری.''

خۆشناو گوتیشی: ''بڕیارە لەم مانگە وەزارەتی ناوخۆ لینکەکە کارا بکات و خەڵک ئەوکات دەتوانن لەو ڕێگەیەوە داواکاری بۆ دامەزراندن پێشکەش بکەن کە بەپێی کۆمەڵێک ڕێنمایی دەبێت و لە کاتی کارابوونی لینکەکە ڕێنماییەکان دیار دەبن.''

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه