Kurdistan Press - شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند و بەگوێرەی پێشبینییەکان، شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشووتر.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارین بارانی مام ناوەند لە ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیان، لە کاتەکانی شەودا نمە باران ناوچەکانی هەولێر دەگرێتەوە و ئەگەری بارینی تێکەڵی بەفر و باران هەیە لە هەندێک ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی رۆژهەڵات و باکوری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان.

کەشناسی ئاماژەی بەوەشدا پلەی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو بە 2 تا 4 پلە دادەبەزێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 17

سلێمانی: 13

دهۆک: 17

کەرکووک: 17

هەڵەبجە: 14

زاخۆ: 17

سۆران: 11

گەرمیان: 18

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه