Kurdistan Press - سبەی دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت. سبەی دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سبەی دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.

چه‌كى مووچه‌ دابه‌ش ده‌كرێت و كاتى دابه‌شكردنى مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرا كرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕاگەیاند: "ژمێریاریی وەزارەتی دارایی و ژمێریاریی وەزارەتی پێشمەرگە بانکەکانیان ئاگادار کردووەتەوە، سبەی چوارشەممە مووچەی مانگی 12ی لیوا هاوبەشەکان دابەش دەكرێت."

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ چەکی مووچە دابەش دەکرێت و سبه‌ى چوارشەممە 4ی1ی 2023 مووچە دابەش دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكان، دابەشكردنی مووچەی لیواكان هاوشێوەی مانگی پێشوو دەبێت و مەرج نییە هەموویان لە یەك رۆژدا مووچەیان وەربگرن.

چەند لیوایەكی پێشمەرگە بودجەیان لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا دابین كراوە و مانگانە دوای ئەوەی پارەكە دەخرێتە سەر ئەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، مووچەكانیان پێ دەدرێت.

پێشتر، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "هەركاتێك پارەی ئەمریكییەكان بگات، 24 یان 48 كاتژمێر دواتر مووچەی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە دابەش دەكرێت و هیچ كێشەیەكی تێدا نییە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه