Kurdistan Press - لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە بەحرکە بەردى بناغەى پرۆژەکى گرنگ داندرا لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە بەحرکە بەردى بناغەى پرۆژەکى گرنگ داندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە بەحرکە بەردى بناغەى پرۆژەکى گرنگ داندرا

لە بەحرکە، بە گوژمەی زیاتر لە (600 ملیۆن دینار) بەردی بناغەی پڕۆژەی کردنەوەی تێکەڵەڕێژکردنی شەقامی 60 مەتری و قیڕتاوکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی بەڕانەتی دانرا

ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.1.1، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە ئامادەبوونى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و تۆڵا مەهدى خۆشناو، بەرێوەبەرى ناحییەى بەحرکە و جێگرى بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانییەکان و بەڕێوەبەرى شارەوانى بەحرکە و ژمارەیەکى دیکە لە ئەندازیاران و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە و هاوڵاتییان، بە گوژمەى (601 ملیۆن و 654 هەزار دینار) لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاى هەولێر، بەردی بناغەی پڕۆژەکانى (دروستکردن و قیڕتاوکردنى شەقامێکى 20 مەترى گەڕەکى بەڕانەتى، کردنەوە و تێکەڵەکردنى شەقامى 60 مەترى بەحرکە) دانرا، کە بەشێوەى بەڵێندەرایەتى جێبەجێدەکرێ و ماوەى تەواوکردنى پڕۆژەکەش(240) ڕۆژە.

لە ڕێورەسمەکەدا پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی لە دانیشتوانى ناحییەى بەحرکە بۆ ئەنجامدانى ئەو پڕۆژنە، جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ لە سەر ڕاسپاردەى جەنابى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان پڕۆژەکان بەپێى ئەولەویەت لەو شوێنانەوە دەست پێدەکەین کە کەمتر دەستى ئاوەدانى و خزمەتگوزارییان پێگەیشتووە و ڕایگەیاند: "لە ساڵى ڕابردوو لە سنوورى پارێزگاکەمان ژمارەیەکى زۆر پڕۆژەى خزمەتگوزاریمان ئەنجامداوە، لە بەرنامە و پلانى ئەمساڵیش لە سەر بودجەى پەرەپێدان و سەربارى پارێزگای هەولێر و داهاتى سەرۆکایەتى و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکان و بودجەى تایبەت پلانى باشمان داڕشتووە بۆ ئەوەى دەست بکەین بە ئەنجامدانى پڕۆژەى زیاتر، ئومێد دەکەین بتوانین  ئەم ساڵ بە پشتیوانى خودا خزمەتى زیاتر و باشترى هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاکەمان بکەین".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه