ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی، له‌باره‌ى كه‌شوهه‌واى سبه‌ى دووشه‌ممه 2/1/2023، ڕایدەگەیەنێت: "لە ئەنجامی بەردەوامیی کاریگەریی بەرزەپاڵەپەستۆی باکووری ناوچەکە، ئاسمانی ھەرێمى كوردستان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە، خێرایی با لەسەرخۆ ده‌بێت كه 10 تا 15 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا له ئاراسته‌ى باكوورى ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌بێت."
باسى له‌وه‌ش كردووه: "لە کاتەکانی ئەمشەو بە دواوە تا بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەمە 3/1/2023، بایەکی وشک و سارد لەسەر ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین بە تایبەتی ناوچە شاخاوییەکان چالاک دەبێت، كه ماوه نا ماوه 15 تا 30 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا لە ئاراستەی باکووری ڕۆژھەڵاتەوە ده‌بێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى ماڵپه‌ڕى (ئه‌كووێزه‌ر)ى جیهانیی تایبه‌ت به كه‌شوهه‌وا، ڕۆژى چوارشه‌ممه 4/1/2023 له پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ئاسمان له كاته‌كانى به‌یانیدا له ساماڵه‌وه بۆ نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، پاشان له كاته‌كانى نیوه‌ڕۆدا بارانبارین ده‌ست پێده‌كات، ئه‌گه‌رى بارانبارینى به‌لێزمه‌ش له سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه هه‌یه، شه‌پۆلی بارانبارینى ئه‌مجاره‌ش ئه‌گه‌رى هه‌یه له سێ ڕۆژ زیاتر به‌رده‌وام بێت.
وەڵام بدەوه