بە گوژمەی زیاتر لە (40 ملیار دینار) دەست بەجێبەجێ کردنى پڕۆژەى دروستکردنی پڕۆژەی 2 بەرزە پردی سوڕانەوە و فراوانکردنی ڕێگای دەربەندی کۆڕێ- شەقڵاوە کراوە
بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاگادار بوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان، ئەمڕۆ شەممە 2022.12.31، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و نزار مەلا غەفار، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و نوێنەرانی لقی24 سفینی پارتی و حامد ئیسماعیل، قایمقامی قەزایی پیرمام و هونەر نوری، بەڕێوەبەری گشتی ڕێگاو بانی هەولێر، پڕۆژەی دروستکردنی 2 بەرزە پردی سوڕانەوە و فراوانکردنی ڕێگای دەربەندی کۆڕێ- شەقڵاوەی بەسەرکردەوە، کە بەگوژمەی (40 ملیار و 128 ملیۆن و 91 هەزار دینار) لە سەر بوجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشێوەی بەڵێدەرایەتی لەلایەن کاڤین گروپ دەست بەجێبەێکردنی کراوە و ماوەی تەواوکردنی پڕۆژەکەش (14) مانگە.
پارێزگاری هەولێر لە بەسەرکردنەوەکەیدا لە نزیکەوە لەگەڵ تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان و پێداویستییەکانی کۆڵییەوە و دەستخۆشى لە کرێکاران و ئەندازیارانی پڕۆژەکە کرد.
جێگەى باسە، پڕۆژەی دیزاینکردن و دروستکردنی دوو بەرزە پردی سوڕانەوە و فراوانکردنی ڕێگای دەربەندی کۆڕێ- شەقڵاوە، کە بەگوژمەی (40 ملیار و 128 ملیۆن و 91 هەزار دینار) لە سەر بوجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێدەکرێ و لە ئێستادا لە22% کارەکانى بەکۆتاهاتووە، پێکهاتووە لە بەرزە پردی باشوور درێژی کۆنکرێتی 190 مەتر و بەرزە پردی باکوور بەدێژی کۆنکرێتی 95 مەتر کە کۆی گشتیی 20000م3 کۆنکرێتە، لەگەڵ فراوانکردنی ڕێگای کۆڕێ - شەقڵاوە، پڕکردنەوەی بەبڕی 110000م3 و بڕین بڕی 150000م3 و قیڕتاوکردن.
کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه