Kurdistan Press - نەوت دابەشکردن بەردەوامە. نەوت دابەشکردن بەردەوامە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نەوت دابەشکردن بەردەوامە.

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایده‌كات، تاکو 27ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان،  بڕی 43 ملیۆن و 159 هەزار 600 لیتر نەوتی سپی ماڵانی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان، دابەشکردووە.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تاکو ئێستا 215 هەزار و 789 خێزان، لە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی سوودمەندبوونه‌ و پرۆسەکەش بەردەوام دەبێت.

لە سنووری پارێزگای هەولێر، 12 ملیۆن 813 هەزار و 200 لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە و 64 هەزار و 66 خێزان سوودمەندبوونه‌.

لە سنووری پارێزگای دهۆک، 11 ملیۆن و 517 هەزار و 600 لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە و 57 هەزار و 588 خێزان سوودمەندبوونه‌.

لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەش 18 ملیۆن و 828 هەزار و 800 لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە و 94 هەزار و 144 خێزان سوودمەندبوونه‌.

هه‌روه‌ها فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌، بڕی 70 ملیار دینار بۆ کڕینی نەوتی سپی تەرخانکراوه‌ و بەشێوەی تەندەر 320 هەزار بەرمیلی بە نرخی 284 هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک دابینکراوه‌.

هەروەها پاڵپشتیی حکومەت بۆ نرخی هەر بەرمیلێک دەگاتە 65% و هاووڵاتییان تەنیا لە 35% نرخەکەی دەدەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه