Kurdistan Press - قۆناغى یەکەمى پڕۆژەى قیرتاوکردنى شەقامى ناوخۆیى گردجوتیار دەستى پێکرد و دروستکردنى دوو پردیش لە کەندى کۆڕنیش کرایەوە قۆناغى یەکەمى پڕۆژەى قیرتاوکردنى شەقامى ناوخۆیى گردجوتیار دەستى پێکرد و دروستکردنى دوو پردیش لە کەندى کۆڕنیش کرایەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

قۆناغى یەکەمى پڕۆژەى قیرتاوکردنى شەقامى ناوخۆیى گردجوتیار دەستى پێکرد و دروستکردنى دوو پردیش لە کەندى کۆڕنیش کرایەوە

بە گوژمەی (1 ملیار و 267 ملیۆن دینار) قۆناغى یەکەمى پڕۆژەى قیرتاوکردنى شەقامى ناوخۆیى گردجوتیار دەستى پێکرد و دروستکردنى دوو پردیش لە کەندى کۆڕنیش کرایەوە

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.12.29، لە چوارچێوەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە یاوەرى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار، هەردوو پردى کەندى کۆڕنیشى کردەوە و بەردى بناغەى قۆناغى یەکەمى پڕۆژەى دروستکردن و قیڕتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى گردجوتیارى دانا، کە هەردوو پڕۆژە بە گوژمەى (1 ملیار و 267 ملیۆن دینار) لەسەر بودحەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و 15%ى داهاتى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر جێبەجێ کراون.

 

لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر، سەبارەت بە هەردوو پڕۆژە لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا بۆ کەناڵەکان ڕایگەیاند: "بە مەبەستى کەمکردنەوەى لافاو لەسەر شارى هەولێر، دواى دیراسەکردن لە لایەن لایەنە پەیوەندیدارەکان، گه‌یشتینه‌ ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ى كه‌ بەشێک لە کەمرکردنەوەى مەترسیایەکانى لافاو لەشارەکەمان دروستکردنى هەردوو پردى کەندى کۆڕنیش بوون کە ئەمڕۆ بەڕووى هاوڵاتییان کرایەوە، هەر ئەمڕۆش بەدرى بناغەى قۆناغى یەکەمى پڕۆژەى قیڕتاوکردن و دروستکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى گردجوتیارى دادەنرێت کە چوار قۆناغە و لەئایندەیەکى نزیک قۆناغەکانى ترى دەست پێدەکات و بەتواووبونیان هیچ شوێنێک نامێنێ لەگردجوتیار قیڕتاونەکرابێت".

 

پارێزگارى هەولێر وێڕاى پیرۆزبایی لە دانیشتوانى گەڕەکەکانى نزیک کۆڕنیش و گردجوتیار، گوتیشى: "پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە سنوورى پارێزگاى هەولێر چى ئەوانەى لە سەر بودجەى پەرەپێدان و سەربارى پارێزگاى هەولێرن، یان ئەوانەى لە سەر داهاتى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر و لە سەر بودجەى تایبەت جێبەجێدەکرێت، ئامانج لێى خزمەتکردنى هاونیشتیمانیانى سنوورى پارێزگاکەمان و لە سەر ڕێنماییەکانى جەنابى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستانە بۆ خزمەتگەیاندن بەو سنوور و ناوچانەى کە پێویستیان بە ئاوڕلێدانەوەى زیاتر و گەیاندنى خزمەتگوزاریى پتر هەیە".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه