Kurdistan Press - ھەوار محەمەد، بەرپرسی بەشی یاسایی  دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی و مووسڵ و ھەڵەبجە و كەركووك، پێشێلكارییەكی زۆر بەرامبەر بە دەنگدەرانی پارتی كراوە ھەوار محەمەد، بەرپرسی بەشی یاسایی  دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی و مووسڵ و ھەڵەبجە و كەركووك، پێشێلكارییەكی زۆر بەرامبەر بە دەنگدەرانی پارتی كراوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھەوار محەمەد، بەرپرسی بەشی یاسایی  دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی و مووسڵ و ھەڵەبجە و كەركووك، پێشێلكارییەكی زۆر بەرامبەر بە دەنگدەرانی پارتی كراوە

بەرپرسی بەشی یاسایی لە دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، لە سلێمانی و مووسڵ و ھەڵەبجە و كەركووك، پێشێلكارییەكی زۆر بەرامبەر بە دەنگدەرانی پارتی كراوە و ئێمەش كۆمەڵێك سكاڵامان تۆمار كردووە.

ھەوار محەمەد، بەرپرسی بەشی یاسایی  دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: بە ھۆی لەكاركەوتنی 250 ئامێری ئەلیكترۆنی لە ھەموو ھەرێمی كوردستان، پرۆسەی دەنگدان بەخاوی بەڕێوە دەچێت و تا نیوەڕۆ رێژەی بەشداری 22% بوو، بەڵام لە ئێستادا كە كێشەكە چارەسەر كراوە و زۆر بەخێرایی پرۆسەكە بەرێوە دەچێت و رێژەكە بەردەوام لە زیادبووندایە.

 راشیده‌گه‌ێنێت: ئەمڕۆ لە سلێمانی و ھەڵەبجە و كەركووك و مووسڵ پێشێلكاری و ساختەكارییەكی زۆر كراوە و لە ھەڵبجە لە كادیری ئێمە دراوە و لە سلێمانیش ھەوڵی ساختەكاری دراوە، هەروەها لە مووسڵ و كەركووك كادیری ئێمەیان گرتووە و رێگری لە خەڵكی پارتی كراوە و كێشەی زۆریان بۆ دروست كردووین، بەڵام پرۆسەكە بەردەوامە و ئێمەش كۆمەڵێك سكاڵامان تۆمار كردووە، بۆیە بە گشتی تێبینیمان لەسەر پرۆسەكە ھەیە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا