بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
سڵاو و ڕێز خۆشەویستان ...
هاوڵاتیانی بەڕێز، خزمان و دۆستان و ھەڤاڵان، کەسوکاری شەھیدە سەربەرزەکان، پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەران...
بەیانی 10\10 ڕۆژێکی گرنگ و چارەنوسسازە، ڕۆژی دەنگدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقە، گومان لەوە دانیە هەر دەنگێک گرنگی خۆی ھەیە بۆ بەھێزبوونی پێگەمان و ھاوسەنگی ھێزی کورد و ڕۆڵی گەورەی پارتیمان لە عیراقدا. داواکاریێکی کوردانە و برایانەتان لێ دەکەم کە بە گیانی پێشمەرگانە بەیانی سندوقی دەنگدان با بکەین بە سەنگەری داکۆکیکاری مافی ڕەوای گەلەکەمان و ویژدانمان ئاسوودە بکەین بە دەنگدانمان بە کاندیدەکانی پارتیمان و کاندیدانی جەنابی سەرۆک بارزانی ڕابەری نەتەوەییمان، چونکە دڵنیاین لەوەی کەوا تەنها پارتی دیموکراتی کوردستان داکۆکیکاری نەتەوەیی و ڕاگرتنی هاوسەنگی و کەڕامەتی میللەتەکەمانە، بۆیە پارتی بەھێزبێت کوردستانیش بەھێز دەبێت و پارتی دیموکراتی کوردستان بە یەکەمی دەمێنێتەوە لەسەر ئاستی عیراق.
خۆتان ئاسودە بکەن، دەنگتان بدەن بە پارتی، دەنگتان بە کاندیدانی پارتی بدەن.
ھەر سەرکەوتووبن
بژی کورد
بژی کوردستان
بژی ڕابەر و سەرۆک و پێشمەرگە جەنابی (سەرۆک بارزانی)
براتان
د. سامان بەرزنجی
9 ئۆکتۆبەر 2021
وەڵام بدەوه