پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر دۆسیەی دەستدرێژی كردنە سەر كچێك، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا ھاتووە، دوای ئەوەی هاو,ڵاتییەك سكاڵای لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمار كرد كە كچەكەی دیارنەماوە ، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دەركەوت بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەكییەوە لە تیكتۆك كچەكە ماڵی بەجێهێشتووە و لەترسا هەڵاتووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، سەرەتا توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە ڤیدیۆكەیان بڵاوكردبووەوە دواتر لە ماوەیەكی كەمدا كچە ونبووەكە دۆزرایەوە و دەركەوت لە ماوەی دیارنەمانیدا لەلایەن 5 تۆمەتبارەوە رفێندراوە و لەناو شوقەیەكدا دەستبەسەركراوە و دەستدرێژی سێكسییان كردووەتە سەر.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لێكۆڵینەوەكانی پۆلیسی بەردەوام بوو تا ئەو كاتەی توانرا ئەو تۆمەتبارانەی تر بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن.
لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەناوەكانی :(ب، خ، ن لەدایكبووی 2005 – م ، ر ، م لەدایكبووی 2002 –م ، م ، ق لەدایكبووی 1999 –گ ، م ، م لەدایكبووی 1988 – ب،ب، ح لەدایكبووی 1995 – چ ، ع ، ح لەدایكبووی 1993-ر ، س، س لەدایكبووی 1989 )بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 430 لەیاسی سزادانی عیرقی ڕاگیراوان و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردوامە و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا .
جێی ئاماژەیە دوای دۆزینەوەی لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە، بە بڕیاری دادوەر كچەكە ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە بۆ چارەسەری پزیشكی و پشكنینی پێویست لەوبارەیەوە،لە ئێستاشداو بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕەوانەی شێڵتەر(خانەی داڵدەدان ) لە سلێمانی كراوە.
وەڵام بدەوه