Kurdistan Press - بەرھەمێکی تری خۆمالی ھەرێمی کوردستان گەیشتە بازاری جیھان بەرھەمێکی تری خۆمالی ھەرێمی کوردستان گەیشتە بازاری جیھان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەرھەمێکی تری خۆمالی ھەرێمی کوردستان گەیشتە بازاری جیھان

کابینەى نۆ بە سەرۆکایەتیى مەسرور بارزانى لە هەنگاوەکانى فرەچەشنکردنى سەرچاوەکانى دارایی و گرنگیدان بە کەرتى کشتوکاڵى بەردەوامە و لە دواى هەناردەکردنى هەنار و چەند بەرهەمێکى ترى باخدارى و کشتوکاڵیى کوردستان بۆ بازاڕەکانى جیهان، ئێستا بەرهەمى ئاوی تەماتەى کارگەى شارەزوور هەناردەى بازاڕەکانى دەوڵەتى بەریتانیا دەکرێت.

جاسم محەمەد، بەڕێوەبەرى کارگەى ئاوى تەماتەى شارەزوور، ڕاگەیاند: "دەستمان کردووە بە هەناردەکردنى ئاوى تەماتە بۆ بازاڕى وڵاتى بەریتانیا و تاکوو ئێستا چوار کاروانمان ناردووە، بڕیارە لە چەند ڕۆژى ئایندەدا کاروانێکى تریش بگەیەنینە بازاڕەکانى بەریتانیا".

جاسم محەمەد گوتى: "لەلایەن دەوڵەتى بەریتانیاوە پشکنین بۆ بەرهەمەکەمان کراوە بە کوالێتییەکى باشى جیهانى قبووڵ کراوە، داوایان لێ کردووین ڕێژەکەى زیاد بکەین و بەردەوام بین لەگەڵیان، ئاوى تەماتەکە بەرهەمى ناوخۆى کوردستانە و ئێستا هێماى بازرگانیی کۆمپانیاکانمان بۆ هاتووە و گرێبەستیان لەگەڵ دەکەین و بارکۆدى لێ دەدەین"

گوتیشی: ''داوا لە حکوومەتى هەرێمى کوردستان دەکەین هاوکارمان بێت تاکوو بتوانین زیاتر بازاڕى دەرەوە بۆ بەرهەمەکەمان بدۆزینەوە کە دەبیتە هەنگاوێکى گەورە بۆ کشتوکاڵى تەماتە و کارگەى ئاوى تەماتە، داواشمان وایە لەگەڵ حکوومەتى عێراق قسە بکرێت تاکوو بەرهەمى ئاوى تەماتەکانمان لە چوارچێوەى دابەشکردنى بایەعی لە کارگەکەى ئێمە و کارگەکانى ترى کوردستان وەربگرن کە بەرهەمەکەمان کوالێتییان باشترە".

ڕوونیشی کردەوە: ''کارگەکەمان تواناى هەیە ڕۆژانە پێنج هەزار کارتۆن ئاوى تەماتە بەرهەم بهێنێت بە کوالێتیى ستاندارد و هەر کارتۆنى ١٢ قوتووى تێدایە و هەر قوتووى ٨٠٠ گرامە، ئێستا کۆمپانیا دەرەکییەکان ڕومان تێ دەکەن تاکوو دوو مانگى داهاتوو هەناردەکردن زیاد دەکەین".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه