Kurdistan Press - کەمێک پێش ئێستا هاوڵاتیەک کوژرا کەمێک پێش ئێستا هاوڵاتیەک کوژرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کەمێک پێش ئێستا هاوڵاتیەک کوژرا

قەڵادزی: هاوڵاتیەک کوژرا
کەمێک پێش ئێستا هێزەکانمان ئاگادارکران بەبوونی تەرمێک لە قەڵادزێ لە نزیک شەقامی 60 مەتری، پاش گەیشتنیان بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت هاوڵاتیەک بەناوی ( ئـ . ر .ٲ ) ڕەگەزی نێر، لەدایک بووی ساڵی 1973، کوژراوە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە و توێکاری بۆ تەرمەکەی دەرکەوت شوێنەواری 5 فیشەکی چەکی جۆری کڵاشینکۆف بەسەر جەستەیەوە هەیە.
تیمی بەڵگەکانی تاوانی پشدەر لە شوێنی ڕووداوەکە ژمارەیەک قاوەنی کڵاشینکۆفیان دۆزیوەتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش ڕێوشوێنی یاسایی لەسەر ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.
بە وتەی کوڕی تاوانلێکراو " باوکی کێشەی لەگەڵ کەسدا نەبووە و ناشزانن کێ کوشتوویەتی " پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەش دەستی پێکرد.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا