ئەمڕۆ دووشەممە 2022.12.26، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەرى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار، بەگوژمەى (570 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر، بەردی بناغەی پڕۆژەى دروستکردنی یاریگاى بارزانى نەمرى لە گەڕەکى نەورۆز دانا، کە بەشێوەى بەڵێندەرایەتى جێبەجێدەکرێت.
لە ڕێورەسمەکەدا، کە مەیسەر عوبێد نەهێلی، سكرتێری یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان و ئەندامانى سکرتارییەت و بەڕێوەبەرى گشتیى گەشت و گوزار بەوەکالەت و بەڕێوەبەرى شارەوانى شەش و ژمارەیەکى دیکە لە ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر پیرۆزبایی لە دانیشتوان و یاریزانان و لاوانى گەڕەکى نەورۆز کرد و ڕایگەیاند: "لەپێشتریش بەڵێنى ئەوەمان دابوو کە ئەم یاریگایە دروستبکەین، ئەمڕۆ خۆشحاڵین کە بەڵێنەکەمان بردە سەر و دەست بە دروستکردنى ئەم یاریگایە دەکەین، کە خزمەتێکى زۆر بە وەرزشوان و لاوانى ئەو گەڕەکە دەکات".
گوتیشى: "دڵنیایی دەین بە هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاکەمان، له گهیاندنى پڕۆژه خزمهتگوزارییهكان بهردهوام دهبین و وەکو پارێزگاى هەولێر و حکومەتى هەرێمى کوردستان، هەرچى لە تواناماندابێت بۆ خزمهتكردنى هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاکەمان پێشکەشى بکەین، درێغى لێناکەین".
کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه