Kurdistan Press - دامەزراندن لەم وەزارەتە ڕاگەیاندرا دامەزراندن لەم وەزارەتە ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دامەزراندن لەم وەزارەتە ڕاگەیاندرا

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رەخساندنی ٤٩ هەلی کار رادەگەیەنێت و ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمەکان تاکو رۆژی 2/1/2023 درێژ دەکرێتەوە.

ئاگادارى هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە کە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى هەڵدەستى بە دامەزراندنى (49) چل و نۆ فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست بۆ ئەم پسپۆریانەى کە لە خوارەوە دیارى کراوە لەو فەرمانگانەی بەرامبەریان دیاری کراوە:

روونكردنەوە
هاوڵاتیانی بەڕێز ئاگادار دەكەینەوە، كە ماوەیەك لەمەوبەر دەرگای دامەزراندنمان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان بۆ كۆمەڵێك پسپۆری و پێداویستی داواكردبوو، بە هۆی بوونی كێشەیەكی تەكنیكی داتای وەرگرتنی سیڤییەكان سڕایەوە، دوای چەندین هەوڵ بۆ گەڕانەوەی داتاكان كەچی بێ سوود بوون، وێڕای لێبووردن لە هاوڵاتیان و پێشكەشكارانی خۆشەویست، دووبارە دەرگای دامەزراندن بۆ خوازیاران لە رۆژی 13-12-2022 ب تاوەكو کاتژمێر (11)ی سەر لەبەیانی رۆژی 2/1/2023 لە رێگەی فۆڕمەوە لە سایت و پەیجی فەرمی وەزارەت دەكرێتەوە.

تێبینى :ـ 
١ــ بۆدەرچوانی کۆمپیوتەر و ئای تی و زمانی ئینگلیزی و ئامار و کارگێری و ژمێریاری و یاسایی کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلەکترۆنی  وەیان لینکەکە کۆپی بکە و لە گوگڵ دابنێ لە رۆژی 13-12-2022  تاوەكو کاتژمێر (11)ی سەر لەبەیانی رۆژی 2/1/2023:

کلیک لێرە بکە
 
٢ــ بۆ فەرمانبەری خزمەتگوزاری پاککەرەوە – بەردەست – شوفێری تکایە کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلەکترۆنی وەیان لینکەکە کۆپی بکە و لە گوگڵ دابنێ لە رۆژی 13-12-2022  تاوەكو کاتژمێر (11)ی سەر لەبەیانی رۆژی 2/1/2023:

کلیک لێرە بکە
 
٣ــ لەکاتی هەبوونی هەر گیروگرفتێک لە پڕکردنەوەی فۆرمەکان لە لینکەکانی سەرەوە تکایە پەیوەندی بە ژمارەی تەلەفۆنی 07518718121 بکەن لە رێگەی راستەوخۆ یان وەتس ئەپ و  ڤایبەر وە یان ئیمەیلیک بنێرن بۆ jobs.mtikrd@gmail.comکێشەکە چارەسەر دەکەین
 
٤ــ ئەگەر بڕوانامە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەدەست هێنرابێت پێویستە یەکسانکردنی بڕوانامەی بۆکرابێت لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
 
٥ــ هەر هاوڵاتیەک مافی هەیە یەک جار فۆرمەکانی سەرەوە پڕبکاتەوە، ئەوەی زیاتر لەیەک فۆرم پڕبکاتەوە مافی دەفەوتێ.
 
٦ــ لە کاتی دەرچوونی ناوەکان بۆ دامەزراندن بە پێی خاڵ، لێژنەیەکی پسپۆر چاوپێکەوتن لەگەڵ داواکار دەکات بۆ هەڵسەنگاندن و زانینی ئاستی شارەزایی و توانای فەرمابەر و لێژنە بڕیار لەسەر دامەزراندنی دەدات.
 
٧ــ فەرمانبەر دادەمەزرێت لە یەکێک لەم فەرمانگانەی خوارەوە بە پێی شوێنی جوگرافی:
-  بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان
-  بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی هەولێر
-  بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی سلێمانی
-  بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی دهۆک

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه