بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگه‌یاند: "ئاگاداری شۆفێران ده‌كه‌ینه‌وه كه لە ڕێکەوتی 29و30ی12ی2022، سەرجەم ئەو شەقامە لاوەکییانەی ده‌چنه سەرشەقامی سالم (سه‌هۆڵه‌كه) دادەخرێن."
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، "لە ڕێکەوتی 30ی12ی2022، کاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆ، شەقامی سالم، لە پردی خەسرەو خاڵ تا ده‌گاته بەردەم باخی گشتی بەربەست دەکرێت و بەڕووی شۆفێراندا داده‌خرێ تا رۆژی دواتر و کۆتایی هاتنی جەژنی سەری ساڵ."
وەڵام بدەوه