Kurdistan Press - ئایا بەغدا 400 ملیار دینار بۆ ھەرێم دەنێرێت؟ ئایا بەغدا 400 ملیار دینار بۆ ھەرێم دەنێرێت؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئایا بەغدا 400 ملیار دینار بۆ ھەرێم دەنێرێت؟

د. ڤیان سه‌بری، راگەیاند: ”له‌م رۆژانه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق محه‌مه‌د شیاع سوودانی نووسراوێكی گشتاندنی بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی عێراق كردووه‌ كه‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وان پابه‌ندن به‌ هه‌موو ئه‌و رێككه‌وتنه‌ سیاسییانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یانه‌، ئه‌م نووسراوه‌ گرنگه‌ و جه‌خت كردنه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی پێشوه‌خته‌ له ‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌ گرفته‌كان بهێنرێت.“

جەختیشی كردەوە: ”400 ملیاره‌كه‌ بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌ كه‌ بنێردرێت بۆ كوردستان، ته‌نیا رێكاره‌كانی ماوه‌.“

پێشتر فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا،راگەیاندبوو: "ڕێکارە ئیدارییەکانی ناردنی 400 ملیار دینارەکەی بودجەی هەرێمی کوردستان تەواو بن، پارەکە دەنێردرێت."

سەبارەت بەو دەنگۆ و زانیارییانەی باس لەوە دەکەن، وەزیری دارایی عێراق ڕێگر بێت لە ناردنی 400 ملیارەکە، فارس عیسا گوتی: "ئەو دەنگۆیانە ڕاست نین، 400 ملیارەکە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە، چۆن بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ڕادەگیرێت؟ بە پێچەوانەوە، ڕێکاری ئیداری و دارایی تەواو بێت، دەنێردرێت و کێشەی نییە."

هەفتەی ڕابردوو، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ئاشکرایکردبوو، نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ  خەرجکردنی 400 ملیار دیناری بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان گەیشتە وەزارەتی دارایی عێراق و جەختی کردەوە، دوای تەواوبوونی ڕێکارە ئیدارییەکان، 400 ملیارەکە دەخرێتە سەر ئەژماری حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

لە ئەنجامی دانوستانی نێوان شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، ڕۆژی 13ی 12ی 2022 بڕیاری دا پشکی هەرێمی كوردستان بۆ هەردوو مانگی 11 و 12ی ئەمساڵ بنێرێت، کە دەکاتە 400 ملیار دینار.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه