Kurdistan Press - بابەکر زێباری، دۆخی ناوچە کوردستانیەکان لەڕووی ئەمنیەوە خراپە بابەکر زێباری، دۆخی ناوچە کوردستانیەکان لەڕووی ئەمنیەوە خراپە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بابەکر زێباری، دۆخی ناوچە کوردستانیەکان لەڕووی ئەمنیەوە خراپە

راوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گوتی، دۆخی ناوچە کوردستانیەکان لەڕووی ئەمنیەوە خراپە و ھەوڵدەدرێت دۆخەکە ئاسایی بکرێتەوە و ھاوپەیمانانیش ھاوکارن و لەسەرخەتن، چونکە ئەگەر ھێزی ھاوبەش لەو ناوچانە بڵاوەیان پێ نەکرێت و دۆخەکە ئاسایی نەکرێتەوە زۆر لەوەی ئێستا ھەیە خراپتر دەبێت و باشترین چارەسەریش جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ە کە کۆتایی بە ھەموو کێشەکان دێنێت.

بابەکر زێباری، راوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ھۆکاری زۆربوونی جمووجۆڵی داعش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بۆشایی ئەمنی ھەیەو داعش توانیویەتی خۆی رێکبخاتەوە جارێکی دیکە، بۆیە گرنگە ھێزی ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ھەموو ناوچەکان بڵاوەیان پێبکرێت و ئەو دوو لیوایەی کە دروست بوونە بەزووی لەو ناوچانە بڵاوەیان پێبکرێت نەک چاوەڕێ بکرێت تا بوودجە پەسەند بکرێت، ئەگەرنا دۆخەکە لەوەی ئێستا ھەیە خراپتر دەبێت".

بابەکر زێباری گوتیشی: "ھەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی ئەو ناوچانە ئاسایی بکرێنەوە، ھەروەھا لەماوەی رابردووش کۆبوونەوە بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامدراوە و ھاوپەیمانانیش ھاوکارن و بەردەوام لەسەرخەتن، بۆ ئەوەی کێشەی ئەمنی ناوچە کوردستانیەکان چارەسەر بکرێن، چونکە دۆخی ئەو ناوچانە زۆر خراپە، بۆیە پێویستە نەک تەنھا لە کەرکووک بگرە لە ناوچەکانی دیکەش ھێزی ھاوبەش ھەبێت بۆ ئەوەی بتواندرێت کۆنترۆڵی دۆخەکە بکرێت".

زێباری ڕوونیشیکردەوە: "بڕیاردراوە کە لیژنەی ماددەی ١٤٠ کارابکرێتەوە و حکوومەتیش جارێ تازە پێکھاتووە، بەڵام ئەگەر ماددەی ١٤٠ جێبەجێ بکرێت ھەموو کێشەکان چارەسەر دەکرێن، ئەگەرنا دۆخەکە بەوشێوەیە بەردەوام بێت زۆر لەوەی ئێستا خراپتر دەبێت و کۆنترۆڵکردنی ئەستەمە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه