Kurdistan Press - لایەنگرانی پارتی نابێت سروشتی خۆیان بگۆڕن، ھەمیشە لای پارتیەکان پارتی لەسەر شەخس و بەرپرسێک بووە ئەم جارە با پابەندبین بە ڕێنمایەکان ئەو ڕاستیە بسەلمێنین بۆ ھەموو یارو نەیارەکانی حیزبەکەی خۆمان لایەنگرانی پارتی نابێت سروشتی خۆیان بگۆڕن، ھەمیشە لای پارتیەکان پارتی لەسەر شەخس و بەرپرسێک بووە ئەم جارە با پابەندبین بە ڕێنمایەکان ئەو ڕاستیە بسەلمێنین بۆ ھەموو یارو نەیارەکانی حیزبەکەی خۆمان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لایەنگرانی پارتی نابێت سروشتی خۆیان بگۆڕن، ھەمیشە لای پارتیەکان پارتی لەسەر شەخس و بەرپرسێک بووە ئەم جارە با پابەندبین بە ڕێنمایەکان ئەو ڕاستیە بسەلمێنین بۆ ھەموو یارو نەیارەکانی حیزبەکەی خۆمان

جاران لە دەنگ دان حیزب ژمارەی تایبەت بە خۆی ھەبوو، جا زۆربەی لایەنگرانی پارتی کاندیدیان بۆ گرنگ نەبوو بەڵکو دەنگیان تەنھا بە حیزب دەدا، پارتی لەسەروی ھەموو شتێک بوو لایان ھەر بۆیە ھیچ کاندیدێکی پارتی دەنگی زۆری بەدەست نەدەھێنا کە بگاتە 10%  کۆی گشتی دەنگەکانی پارتی بە پێچەوانەوە کاندیدانی حیزبەکانی تر ھەندێکیان 50% تا80% کۆی گشتی دەنگەکانی حیزبەکەیان دەبرد کە ئەوە دەرخەری ئەو ڕاستیەبوو کە شەخس و بەرپرس لای ئەوان لەسەروی حیزب بوون و لایەنگری شەخس و بەرپرس بون نەک حیزب.
   
ئەم جارە حیزب ژمارەی تایبەت بە خۆی نیە، بەڵکو تەنھا کاندید ژمارەی خۆی ھەیە، سەرکەوتنی حیزب بەندە بەوەی  لایەنگرو ئەندامانی کام حیزب زیاتر پابەندی ڕێنمایەکانی حیزبەکەی دەبن، ھەمومان دەزانین ھیچ حیزبێک نیە نیوەی پارتی دەنگ و لایەنگری ھەبێت بەڵام گەر لایەنگرانی پارتی پابەند نەبن بە ڕێنمایەکانی حیزبەکەیان ئەوکات حیزبەکەیان تووشی زەرەرێکی زۆر دەکەن چەند کورسیەک لەسەر حسابی پارتی لەسەر کێکێک پێشکەشی حیزبەکانی ڕکابەری پارتی دەکەن. 

دڵسۆزی پارتی ئەو کەسەیە کە دەنگ بەو کاندیدە دەدات کە لق و ناوچە و ئۆرگانەکان حیزب بۆی دیاری کردووە نەک لەدەرەوەی ئەو کاندیدە دەنگ بدات، گەر دەنگ بدەی بەو کاندیدەی حیزب بۆتۆی دیارکردووە ئەمە واتای ئەوەیە حیزب لەسەروی کاندیدەوە داناوە بەڵام گەر دەنگ بەو کاندیدە بدەی لەدەرەوەی ئەوەی حیزب بۆتۆی دیاری کردووە مانای ئەوەیە لایەنگری کاندیدی نەک حیزب و کاندید و بەرژەوەندی شەخسی لەسەروی حیزب داناوە ھەر وەک ئەوە وایە نەک ھەر دەنگت بەپارتی نەدابێت بەڵکو دەنگت بەکاندیدێکی حیزبێکی دژبەری پارتیت داوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه