Kurdistan Press - پۆلیسى هەولێر : ئەو تۆمەتبارە دەستگیر کرا , کەدزی لە بریکارەکانی خۆراک دەکرد پۆلیسى هەولێر : ئەو تۆمەتبارە دەستگیر کرا , کەدزی لە بریکارەکانی خۆراک دەکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پۆلیسى هەولێر : ئەو تۆمەتبارە دەستگیر کرا , کەدزی لە بریکارەکانی خۆراک دەکرد

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی باکوور، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (د. ع. ح) بە تۆمەتی چەندین جار دزیکردن لە بریکارەکانی خۆراک دەستگیر کرد.
تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە دانی نا بەوەی ١٣ جار و لە گەڕەکە جیاجیاکانی شاری هەولێر بڕێکی زۆر لە ماددەی خۆراکی و پارەی لە بریکارەکانی خۆراک دزیوە، کە پێکهاتبوون لە چەندین فەردە برنج و شەکر و چەندین کارتۆن زەیت و ئاوەتەماتە و بڕێک پارە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (....) لە یاسای سزادان ڕاگیرا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه