فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان داوا دەكات هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان قەرەبووی مادیی بكرێنەوە ئەوەیش بەهۆی دواكەوتن لەو بەشە ئاردەی پێیان نەدراوە.
بەپێی نووسراوێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ حكوومەت بەرز كراوەتەوە تێدا هاتووە، پشتبەست بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (285)ی ساڵی 2013 وە دابیننەكردنی بەشی شەشەم و حەوتەمی ئارد بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان وەك تەواوی پارێزگاكانی تر، رەزامەندی بدەن بە پێدانی قەرەبووی مادیی بە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی بەدیهێنانی دادپەروەری و یەكسانی.
ئەو هەوڵەی فراكسیۆنی پارتی لە كاتێكە ئەمساڵ تەنیا پێنج بەشە ئارد بە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دراوە، لە كاتێك لە شارەكانی تری عێراق ئێستە ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی بەشی هەشتەم دەكرێ.
وەڵام بدەوه