فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند: کاتژمێر 6:15 خولەکی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ ،لەسەر ڕێگای سەرەکی( شەقلاوە باسرمە قەندیل)،کیایەکی تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی وبێئاگایی خۆی کێشا بەدواوەی حەفارەیەک، کەلەبەردەمی لەسەر ڕێگایەکە دەڕۆیشت ،لەدەرەنجامی ڕوداوەکە بەداخەوە شوفێری کیاگیانی لەدەستدا وکەسێکیش برینداربو،وەلەلێکۆلینەوە هەردووک سوارۆ بەخەتابار دانران ،چونکە حەفارەکە لەڕووی یاسایی بۆی نیە لەشەقامی سەرەکی بەڕۆیشتن بڕوات، بەلکو دەبێت بگوازرێتەوە بەفلات،وەهەروەها هیچ مەرجێکی توندوتۆلیشی تێدانەبو لەڕووی گلۆپ وسەکنەکان وەهیچی کاری نەدەکرد بۆیە بینراونەبو بۆشوفێران.


وەڵام بدەوه