Kurdistan Press - جێنین ھێنیس پلاسخارت لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوامیدا لە بەغدا لەبارەی رێگریکردن لە کاندیدانی پارتی لەلایەن پەکەکە گوتی: "ئاگاداری ئەو رووداوەی شنگالم جێنین ھێنیس پلاسخارت لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوامیدا لە بەغدا لەبارەی رێگریکردن لە کاندیدانی پارتی لەلایەن پەکەکە گوتی: "ئاگاداری ئەو رووداوەی شنگالم | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

جێنین ھێنیس پلاسخارت لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوامیدا لە بەغدا لەبارەی رێگریکردن لە کاندیدانی پارتی لەلایەن پەکەکە گوتی: "ئاگاداری ئەو رووداوەی شنگالم

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان له‌ عێراق، ئیدانەی رێگریکردن لە کاندیدانی پارتی لە شنگال دەکات لەلایەن پەکەکەوە و رایدەگەیەنێت "هەموو کاندیدەکان ئازادن لە هاتووچۆ و بانگەشە کردن".

جێنین ھێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان له‌ عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوامیدا لە بەغدا لەبارەی رێگریکردن لە کاندیدانی پارتی لەلایەن پەکەکە گوتی: "ئاگاداری ئەو رووداوەی شنگالم، هەموو حزبێک ئازادە لە بانگەشەی هەڵبژاردن، دەبێ دەسەڵات لە هەولێر و بەغدا کار بۆ هێورکردنەوەی رەوشەکە بکەن. دەزانم بانگەشەکردن ئاسان نییە لە عێراق، بەڵام دووپات دەکەمەوە هەموو کاندیدێک ئازادە چۆن و لە کوێ بانگەشە دەکات، دەبێ بە ئازادانە هاتووچۆ بکات. من ئیدانەی ئەو کارە دەکەم".

سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ ساختەکاری لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق پلاسخارت ئاماژەی بەوەدا: "ئێمە هەموو ئامانج و ئەرکمان ئەوەیە رێگری بکەین لە ساختەکارییەکان، بەتایبەتی لە کەرکووک، چاودێرەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان هەموو هەوڵەکانیان دەخەنەگەڕ بۆ سەرخستنی ئەو پڕۆسەی دەنگدان، هەروەها چاودێری هەموو لایەنەکان دەکەین و بۆ ئەوەی بە دووربن لە هەڕەشە لە کاندیدەکان و دەنگدەران کە بە ناچاری دەنگیان پێبدەن".

وەرگیراوە لە ویب سایتى پارتی دیموکراتی کوردستان 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا