سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا لە نامەیەکدا بە مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی ڕاگەیاندبوو کە سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات، بڕیار وایە ڕۆژی ھەینی سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات
جۆرجیا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا ، پێشتر لە نامەیەکدا بۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاندبوو " چاوەڕوانم لە دەرفەتێکی نزیکدا بتانبینم لەگەڵتان کۆببمەوە.
رۆژی هەینی 23ـی كانوونی یهكهمی 2022 جۆرجیا میلۆنی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێدەکرێت.
وەڵام بدەوه