شارەزایەکی کەشناسی دەلێت:
هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری زنجیرەیەک لەشەپۆلی بارانو بەفرو سەرماو سۆڵەی توندەوە بەم شێوەیەی خوارەوە :-
پێشبینی دەکەین له ڕۆژانی داهاتوودا سبەی پێنج شەممەوە تا 25 ی مانگ هەرێمی کوردستان بکەوێتە ژێر کاریگەری ناوچەی پەستان نزمی دەریای سورەوە بارانی پچڕ ناوچە جیاوازەکان دەگرێتەوە کاریگەری سەرەکیشی لەسەر گەرمیانو هەڵەبجەو شاره زور و سلێمانی دەبێت لەسەر ناوچەکانی ئیدارەی ڕاپەرین و هەولێرو دهۆک کاریگەری کەمتر دەبێت و زیاتر لاواز دەبێت
پلەکانی گەرما لەم مەودایەدا 2 ° تا 4 ° دادەبەزێت و خێرایی با ئاسایی بۆ مام ناوەند دەبێت هەروەها بای باکوری خۆرهەڵات ناو بەناو تا ڕۆژی یەکشەممە لەناوچەکانی خۆرهەڵاتی هەرێم و باکوری خۆرهەڵاتی ناوچەکە بەڕێژەی مام ناوەند چالاک دەبێت
هاوکات لەم مەودایەدا لەهەندێ ناوچەکانی گەرمیان ئەگەری دروست بوونی لافاوی کتوپڕ هەیە تایبەت ناوچەکانی هاوسنورو نزیک بەباشوری عێراق و ئێران ، لەشاخاویە سنوریەکانو بەرزەکانی سنوری گەرمیانو هەڵەبجەو سلێمانی بەتایبەتی ئەگەری بەفری کەم هەیە لە بەشێکی ئیدارەی ڕاپەرین و هەولێر بەفرێکی زۆر کەم ،
وەلەگەڵ ڕودانی هەورەبرسک بەسەر هەندێ ناوچە تایبەت گەرمیان
شەپۆلێکی تری بارانو بەفرو سەرمای توندی بەرفراوان لەمەودای 25 ی مانگ بۆ کۆتایی مانگەکە ناوچەکان دەگرێتەوە
سەرەتا دۆخەکە بەباران بارین دەست پێدەکات لەمەودای 26 بۆ 27 و بۆ کۆتایی مانگەکە بارستە هەوایەکی ساردی قوطبی باکور دابەزێتە سەر ناوچەکەو کەشێکی تەواو سارد دەڕەخسێنێ و لەگەڵ بارینی بەفر بۆ ناوچە شاخاویه کانو شۆڕبونەوەی بۆ بەشێکی شارو شارۆچکەو سەنتەرەکان ....
لەهەر گۆڕانکاریەکی نوێ ئاگادارتان دەکەمەوە
واللەاعلم
وەڵام بدەوه