مەسرور بارزانی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرنەڤاڵی بانگهشهی سهرخستنی كاندیدانی پارتی له شاری ههولێر گوتارێکی پێشکەش کرد ئەمەش دەقی گوتارێکە.
مەسرور بارزانی: بۆ ئەوە لێرەم تاوەکو پشتیوانی خۆم بۆ لیستی پارتی دووپات بکهمهوه. شانازی بەوە دەکەم کە ئەندامانی پارتی و خەڵکی کوردستان متمانەیان پێ بەخشیووە بۆ سەرۆکایەتی ھەرێم و جێی شانازییە، بەڵام لێرەدا وەک ئەندامێکی پارتی ئامادەیە بۆ سەرخستنی کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان.
مەسرور بارزانی لە: ھەر لە سەرەتای دروستبوونییەوە ئامانجی پارتی بۆ ھێشتنەوەی ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانی ھەموو پێکھاتەکانی ھەرێمی کوردستان بووە.
مەسرور بارزانی : ئامانجی ئێستامان گەیاندنی خزمەتگوزارییە بۆ ھەموو خەڵکی ھەرێمی کوردستان.
مەسرور بارزانی:پارتی سەیری خزمەتگوزاری وەکو ستراتیژیێک دەکات لە ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا ستراتیژییەتی ھەیە بۆ بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری بۆ دابینکردنی ژیانێکی باشتر بۆ نەوەی داھاتوو.
مەسرور ببارزانی : ستایشی خۆڕاگری جەماوەری پارتی دەکەم كه شانبەشانی سەرۆک بارزانی بەرگرییان لە ئەزموون و کەڕامەتی خەڵکی کوردستان کردووه بۆ ئەوەی ئەزموونی کوردستان تووشی نسکۆ نەبێت.
مەسرور ببارزانی : پارتی بەرنامەی ھەیە بۆ پەروەردە لەپێناو پێشخستنی وڵات و ئاوەدانکردنەوەی.
مەسرور بارزانی : پهیامی پارتی له سهرهتاوه ئاشتی و پێکەوەژیان بووه و پارتی قهت نهیویستووه لێكترازان لهناو كوردستان رووبدات، لهگهڵ ئهوهداین ئاشتهواییی نیشتمانی دروست بێت و ههموو ئایین و ئاینزاكان پێكهوه بژین و لهسهر ئهو رێچكهیهكش بهردهوام دهبین.
مەسرور بارزانی: پێویستە ھەموو کەسێک ئازاد بێت لە دیاریکردنی چارەنووسی خۆی و دیاریکردنی نوێنەری خۆی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران، ھیچ کەس بۆی نییە کەسی تر ناچار بکات بۆ ئەوەی دەنگ بە چ حیزبێک و کەسێک بدات، ئێمە قەبووڵی ئەوە ناکەین بەھۆی بیروبۆچوونی سیاسی ھەڕەشە لە فەرمانبەرێک یان ھەر کەسێک بکرێت بۆ دەنگدان بە حیزب و کەسێک. جهختیشی كردهوه كه بنەمای پارتی فەراھەمکردنی ئازادی ڕادەربڕینە بۆ ھەموو کەسێک.
مەسرور ببارزانی : داوا لەھەمووان دهكهین دەنگ بە بەربژێرانی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن، بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان.
مەسرور بارزانی : داوای مافی خۆمان دەکەین لەو کەسانەی کە دەستووریان جێبەجێ نەکردووە، داوای جێبەجێکردنی دەستووریان لێ دەکەین، بۆیە پێویستە ئێوه کەسانی شارەزا بنێرن بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانتان.
مەسرور بارزانی : خەباتی ئێمە بۆ مووچە و بوودجە نەبووە، ھەوڵدەدرێت کێشەکان تەنیا لەم خاڵەدا کۆبکرێتەوە، سەرەڕای ئەوەی دەمانەوێ ژیانی خەڵکی کوردستان لە ئێستا باشتر بێت، بەڵام زۆر مافی دیکەمان ھەن پێویستی بە چارەسەرە، لەوانەش کێشەی ناوچە دابڕێندراوەکان، کە پێویستە نوێنەرانی ئێمە ھەوڵبدەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە دابڕێندراوەکان.
مەسرور بارزانی داوا لە کاندیدان دەکەم پێویستە چیتر ڕێگە نەدرێت جارێکی دیکە بوودجە بکرێت بە کارتی فشار بەرامبەر ھەرێمی کوردستان.
مەسرور بارزانی : لە ساڵی 2003 بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە بە ھەوڵی سەرۆک بارزانی ویستمان عێراقێکی فیدڕاڵ دروست بکەین، لەسەر بنەمای شەراکەت و تەفاوق، بەڵام بەداخەوە ڕێز لەوە نەگیرا و جێبەجێ نەکرا.
مەسرور بارزانی : سەرەڕای بوونی کێشە و قەیران کە بەرۆکی ھەرێمی کوردستانی گرتووە، بەڵام شارەکانی ھەرێمی کوردستان بە بەراورد بە پارێزگاکانی عێراق زۆر باشتر و پێشکەوتووترن لە ڕووی خزمەتگوزارییەوه،.
مەسرور بارزانی : لایەنە سیاسییەکان دەیانەوێ خەڵکی عێراق ھان بدەن دژی ھەرێمی کوردستان و زۆر جاریش بە ناوی خەڵکی عێراقەوە قسە دەکرێت، بەڵام دەزانین ئەو بۆچوونانە بۆچوونی خەڵکی عێراق نین، نموونەش بۆ ئەوە ھاتنی 2 ملیۆن عێراقی بوو بۆ ھەرێمی کوردستان کە ئەو ئارامییەیان لە ھەرێمی کوردستان ھەست پێ کرد". مهسرور بارزانی وای گوت.
مەسرور بارزانی: ئەوەی لە ھەرێمی کوردستان دروستکراوە بە سەدا 5ی داھاتی عێراق دروستکراوە، بەڵام عێراق سەدا 95ی داھاتی لەبەردەست بووە، بۆ ناپرسن چیتان کردووە تاوەکو ئێستا.
مەسرور بارزانی: بە ھەموو کەموکورتییەکانەوە ئێمە لە عێراق باشترین و دەشتوانین ئەو ئەزموونهی ھەرێمی کوردستان بگوازینەوە بۆ پارێزگاکانی تری عێراق
وەڵام بدەوه