Kurdistan Press - باران بارین دەسپێدەکاتەوە باران بارین دەسپێدەکاتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

باران بارین دەسپێدەکاتەوە

پێشبینی دەكرێ دووسبەی پێنجشەممە باران بارین لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان، بەتایبەتی لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان دەست پێبكاتەوە.

بەشى پێشبینیی کەشوهەوای سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینی كەشوهەوای بۆ ماوەى 48 کاتژمێرى داهاتوو لە هەرێمى کوردستان بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەوە كردووە كە کاریگەریی هەردوو نزمە پاڵەپەستۆى دەریای سوور و کەنداوى عەرەبی کار دەکەنە سەر بەشێک لە ناوچەکانى باشوورى عێراق و پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەر بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان و باشوورى پارێزگاى سلێمانى، لە کاتەکانى ئێوارەى ڕۆژى پێنجشەممە، بە هۆى ئەم کاریگەرییە باران بارین ڕوو لە بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان و بەشێک لە پارێزگاى هەڵەبجە و بەشێک لە ناوچەکانى باشوورى پارێزگاى سلێمانى دەکات، بەشیوەى نمە باران.

بەپێی راپۆرتی پێشبینییەكە، هەندێك جار بارانى مامناوەند لە ناوچەى جیا جیا دەبارێت، باران بارینیش لە سنوورى قەزاى خانەقین و مەندەلى و دەوروبەرى زیاتر دەبێت، هەندێك جاریش هەورە تریشقەشى لەگەڵ دەبێت، لە هەمان ڕۆژدا کاریگەریی ئەم شەپۆلە کورت مەودایە کۆتاىی دێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا