Kurdistan Press - سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر دەکات سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر دەکات

 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر دەکات

 

ڕۆژی سێسەممە 20ی کانوونی یەکەمی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز کلاوس شترایشەر کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر کرد.

 

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە بە گشتی و عێراق بە تایبەتی ئاڵوگۆڕ کران، و ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و بەرنامەی کاری حکومەتی تازەی عێراق.

 

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی نێوان حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی شنگال کرایەوە. ئەویش بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیی بۆ دەڤەری شنگال و کۆتاییهاتنی بارودۆخی ئاوارەیی خەڵکی شنگال و گەڕانەوەیات بۆ زێدی باب و باپیرانیان.

 

هەڕەشەکانی تیرۆر تەوەرێکی تری ئەو کۆبوونەوەیە بوو و، کونسوڵی ئەڵمانیا لە هەولێر ئەوەی دووپاتکردەوە کە وڵاتەکەی لە شەڕی تیرۆردا بە هاوبەش و پشتیوانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەمێنێتەوە، و سەقامگیری و پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان بەلای ئەلمانیاوە بایەخی تایبەتی هەیە.

 

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی سوپاسی حکومەت و گەلی ئەڵمانیای کرد کە لە شەڕی دژی تیرۆردا یارمەتی گەلی کوردستانیان داوە، و پەیوەندییەکانی نێوان گەلی کوردستان و گەلی ئەڵمانیای بە مێژوویی و دۆستانە وەسف کرد.

 

........................

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه