Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی نزیکەی ٨ ملیار دینار بۆ پارێزگای ھەولێر دا سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی نزیکەی ٨ ملیار دینار بۆ پارێزگای ھەولێر دا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی نزیکەی ٨ ملیار دینار بۆ پارێزگای ھەولێر دا

سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی نزیکەی ٨ ملیار دینار بۆ پارێزگای ھەولێر دا

لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە خزمەتکردنی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و فەراھەمکردنی ژینگەی پاک و پاک مانەوە و ڕاگرتنی سیمای شارەکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی ٧ ملیار و ٨٧١ ملیۆن دینار، بەمەبەستی ئەنجامدانی پڕۆژەی خاوێنکردنەوە و گواستنەوە و داپۆشینی خاشاک لە سنووری پارێزگای ھەولێر.

ئەم گوژمەیە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی ھەولێر خەرج دەکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه