Kurdistan Press - شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند : بارانبارین دەستپێدەکاتەوە لەو رۆژە شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند : بارانبارین دەستپێدەکاتەوە لەو رۆژە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند : بارانبارین دەستپێدەکاتەوە لەو رۆژە

شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە، ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی داهاتوو بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند: لەئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆی باکوری ناوچەکە ئاسمانی ھەرێم بەزۆری ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵەھەوری بەرز.

ڕاشیگەیاند:  پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ 1 تاوەکو 2 پلە نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت ، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت 5 تاوەکو 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک لە ئاراستەی باکوری ڕۆژھەڵاتەوە دەبێت.

ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش دا کە دووسبەی چوارشەممە  لە ئەنجامی لاوازبوونی کاریگەری ئەو بەرزەپاڵەپەستۆیە لەسەرناوچەکانمان و کارتێکردنی نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاوازی دەریای ناوەراست ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچەھەور و لە ڕۆژانی پێنجشەممە و ھەینی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا