کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ساڵی نوێ، لێبوردنی گشتیی بۆ زیندانییان دەردەچێت، گوتیشی: “لیژنەی باڵا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو پرسە پێکهێنراوە."
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، لیژنه‌كه نوێنەری هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئەنجوومەنی دادوەری و لێژنەی کۆمەڵایەتیی پەرلەمانی كوردستانی تێدایە، کە ئەوان ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژە یاسایەکن، بۆ ئەوەی بتوانرێ لەسەر بنەمای ئەو پڕۆژەیە لێبوردنی گشتی دەربکرێت.”
وەڵام بدەوه