ئهمڕۆ 18ی12ی2022، فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە خزمەتکردنی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیدا لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی یەک ملیار و 704 ملیۆن دینار، بەمەبەستی ئەنجامدانی پڕۆژەی خاوێنکردنەوە و گواستنەوە و داپۆشینی خاشاک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین.
ئەم گوژمەیە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی ڕاپەرین خەرج دەکرێت.
وەڵام بدەوه