كاتژمێر 5ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌سه‌ر ڕێگه‌ی دیاربه‌كر – ماردین ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه.
ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی دیاربه‌كر – ماردین دانرابووه‌وه و له كاتی تێپه‌ڕبوونی ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌تی هێزه‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی سه‌ر به پۆلیسی دیاربه‌كر به ته‌كیدا، ده‌ته‌قێته‌وه.
سلێمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی توركیا ئاشكرای كرد كه له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا 8 ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازیان بریندار بووه و دوو تۆمه‌تباریش به‌هۆی گومان له تێوه‌گڵانی ته‌قینه‌وه‌كه ده‌ستگیركراون.
وەڵام بدەوه