کە راسته‌وخۆ وه‌ڵامی پرسیاری ژماره‌یه‌ك گه‌نج و قوتابی زانكۆكانی كوردستانی دایه‌وه.
• هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی خۆی وه‌كوو خۆی جێبه‌جێ كردووه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی زیاتری به‌خۆی نه‌داوه له‌وه‌ی كه ده‌ستوور مافی پێداوه.
• له 2014 تاكو 2017 حکوومەتی فیدراڵی بودجه‌ی هه‌رێمی به شێوه‌یه‌كی ته‌واوی بڕی، به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ بڕه بودجه‌یه‌كی بۆ هه‌رێم نه‌نارد.
• بڕینی بودجه به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ست به‌وه نه‌بووه، كه هه‌رێم نه‌وتی ده‌رهێناوه، نه‌خێر به پێچه‌وانه‌وه بووه، بودجه‌كه بڕاوه ئینجا نه‌وته‌كه‌ی ده‌رهێناوه.
• زۆربه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر ئه‌م حکوومەته سیاسییه.
• من هه‌رگیز نه‌مگوتووه ئێمه مووچه ده‌بڕین، بڕیارێكی شه‌خسی نه‌بووه، بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بووه، جا ئێستا یه‌كێك بێت له‌به‌ر هه‌ڵبژاردن نایه‌وێت به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرێت.
• من له به‌رپرسیارێتی ناترسم، به تاقی ته‌نیاش بم به‌رپرسیارێتی خۆم هه‌ڵده‌گرم.
• پارەمان هه‌بێت قه‌ره‌بووی مووچه نه‌دراوه‌كانیش ده‌کەینه‌وه، من به‌ڵێنی ئه‌وه‌تان پێده‌ده‌م ئه‌وه‌ی به‌رده‌سته ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ هاووڵاتییه.
• له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌م كابینه‌یه تاكو ئێستا، 13 مانگ بودجه‌ی هه‌رێم نه‌نێردراوه، ته‌نیا ئه‌م دوو مانگه‌ی رابردوو ئه‌ویش، 200 ملیار دینار، كه ده‌كاته 137 ملیۆن دۆلار.
• به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم 900 ملیۆن دۆلاره كه ده‌بووایه حکوومەتی عێراق بۆ هه‌رێمی بنێرێت.
• ئێمه داوای ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان كردووه، داوای كیانمان كردووه، داوای خاكمان كردووه، داوای یه‌كسانیمان كردووه، داوای بزرنه‌بوونی خوێنی پێشمه‌رگه و ئه‌نفالمان كردووه، ئه‌وانه‌ن ئه‌و مافانه‌ی كه پێناسه‌ی ئێمه‌ن، ئێمه ئاماده‌ین واز له‌و هه‌موو ئەو شتانه بهێنین له پێناو مووچه؟
• دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه به‌س به‌ربه‌ستی سیاسی نه‌بێت و ئه‌م دژایه‌تییه‌ی بۆ شكاندنی هه‌رێم بوه‌ستێت، ئێمه زۆر زۆر له‌وه زیاتر ده‌توانین بیكه‌ین.
• سوپاسی هه‌موو هاووڵاتیان ده‌كه‌م سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گله‌ییش هه‌بووبێت، به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵكی كوردستان ته‌حه‌مولی ئه‌وه‌ی كردووه پشتیوانی حکوومەتیش بووه ئه‌گه‌ر پشتیوانی نه‌بوونایه ئێستا من لێره نه‌ده‌بووم، نه‌شمانده‌توانی رووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌موو كێشه و گرفتانه بوه‌ستینه‌وه، پێش هه‌موو كه‌سێك خۆڕاگری ئێوه وایكرد كه هێزی به ئێمه دا ئێمه بتوانین به‌رگری له مافه‌كانی ئێوه بكه‌ین.
• زۆر گرنگی به ئه‌لیكترۆنیكردن و به دیجیتاڵکردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌ده‌ین، كاره خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هاووڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م كاتیان به فیڕۆ نه‌ڕوات هه‌م ئیشوكاره‌كان به ئاسانتر بڕوات هه‌میش شه‌فاف بێت بۆ ئه‌وه‌ی مه‌جالی گه‌نده‌ڵی تێدا نه‌بێت.
• من زۆر گه‌شبینم به داهاتووی كوردستان، ئێمه قۆناغی زۆر سه‌خت و ناخۆشمان تێپه‌ڕاند، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ئێمه هه‌موو ده‌ست له‌ناو ده‌ستی یه‌ك بنێین بۆ ئه‌وه‌ی كوردستانێكی ئاوه‌دانتر و سه‌قامگیرتر و گه‌شه‌سه‌ندووتر پێكه‌وه دروست بكه‌ین.
• نابێت تۆ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وڵاتی خۆت بۆ كه‌سێكی دیكه به‌جێ بهێڵیت، ده‌بێت خۆت خاوه‌نداری ئه‌و وڵاته بكه‌ی و به‌شداریش بی له دروستكردنی وڵاته‌كه‌ت، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه بۆ حکوومەتیش ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه كه چۆن له ئاستی تمووحی ئێوه‌دا بێت و چۆن خزمه‌تی ئێوه بكات.
• گه‌وره‌ترین هێزی ئه‌م وڵاته هێزی هاووڵاتییه، هێزی ده‌نگی ئێوه‌یه، دڵنیا بن ئه‌گه‌ر ئێوه به‌شدار نه‌بن ئێوه ده‌نگ نه‌ده‌ن، خه‌ڵكی دیكه له جێگه‌ی ئێوه ده‌نگ ده‌دات و له‌وانه‌یه ئه‌وه‌ش نه‌بێت كه ده‌تانه‌وێت، من خۆم قه‌ناعه‌تێكی زۆرم هه‌یه و بڕوایه‌كی زۆریشم به توانای خۆمان و توانای ئێوه هه‌یه كه ده‌توانین وڵاتێكی خۆش و ئاوه‌دان دروست بكه‌ین به یه‌كه‌وه.
• ده‌نگی ئێوه زۆر زۆر گرنگه، به‌ڵام به ویژدانه‌وه ده‌نگ بده‌ن.
• خۆتان بیربكه‌نه‌وه به قه‌ناعه‌تی خۆتان بڕیار بده‌ن بیزانن كێ له خزمه‌تی ئێوه‌دا ده‌بێت و كێ ده‌توانێت به‌رگری له ئێوه بكات، كێ ده‌توانێت خۆی بكاته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وڵاته‌كه‌ی، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه وڵاته‌كه‌ی بكاته قوربانی خۆی.
• یه‌كێك دێت ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر كوردستان كه‌وته به‌ر شاڵاوی هێرشێكی دڕندانه‌ی دوژمنان به‌رگریتان لێده‌كه‌م، ئێ ناتوانێت وا بڵێت چونكه نه‌یكرد، هێرشیش هاته سه‌رمان و به‌رگریشیان نه‌كرد، ئه‌وه‌ی به‌رگری كردووه زۆر بێ منه‌تانه سینگیش ده‌رده‌په‌ڕێنێت و ده‌ڵێت با كردم و قوربانیشم داوه و جارێكی دیكه‌ش ده‌یكه‌م.
• ئێمه زیاتر له هه‌موو كه‌سێك خه‌می میلله‌تی خۆمانه، خاكی خۆمان هه‌یه، گه‌لی كوردستان و وڵاتی ئێمه وه‌كو كوردستان، ئێمه باوه‌ڕ ناكه‌ین كه‌س له ئێمه خه‌مخۆرتر بێت بۆ ئه‌وه‌ی بێت موزایه‌دات له‌سه‌ر ئێمه بكات له‌سه‌ر كوردایه‌تی.
• په‌كه‌كه وه‌كوو هه‌ر كوردێك له به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بێته هه‌رێمی كوردستان، وه‌كو میوان به‌خێر بێت سه‌ر سه‌ر و سه‌رچاو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت وه‌كو به‌دیلی ده‌سه‌ڵات و ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر هاووڵاتییان و رێگه نه‌دات گوندییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه و جووتیاران زه‌وی خۆیان بكێڵێن و دژایه‌تی حکوومەت بكات و دادگا دابنێت و خه‌ڵكی ئه‌زیه‌ت بدات و ببێته هۆكاری ئه‌وه‌ی سوپای توركیا بێته ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه نه‌بێت سوپای توركیا نه‌ده‌هاته ئێره، په‌كه‌كه دێته ئێره كێ رزگار بكات؟ وڵاتێكی رزگاركراو پێویستی به رزگاركردنی په‌كه‌كه نییه، ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌م خاكه نابێت پێشمه‌رگه حوكمی تێدا بكات، هاتن ئه‌ڵغامیان له‌سه‌ر رێگه‌ی پێشمه‌رگه دانا، مووشه‌كیان ئاراسته‌ی ئۆتۆمبێلی پێشمه‌رگه كرد، ئه‌فسه‌ری ئاسایشیان شه‌هید كرد.
• راسته ئێمه نامانه‌وێت شه‌ڕی كورد و كورد، یان شه‌ڕی براكوژی بكه‌ین، به‌ڵام برا ئه‌و برایه‌یه قه‌دری برای خۆی بزانێت.
• كه‌شێكی وا دروست بووه هه‌رچی باسی په‌كه‌كه بكات به‌یانی تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌ده‌نه پاڵ ئه‌و كه‌سه دژی كوردایه‌تییه، وا نییه، ئێمه كوردایه‌تی ده‌كه‌ین، په‌كه‌كه كوردایه‌تی ناكات، په‌كه‌كه چی كردووه. یه‌ك ده‌ستكه‌وتی په‌كه‌كه به من بڵێن له مێژووی درووستبوونی تا ئه‌مڕۆ كه خێری بۆ گه‌لی ئێمه هه‌بووبێت.
• ئێمه‌ش نامانه‌وێت شه‌ڕی كورد و كورد بكرێت، به‌ڵام ئاماده نین په‌كه‌كه به‌و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه‌ی خۆی بیه‌وێت ئه‌و ئه‌زموونه‌ی كه به قوربانی و خه‌باتی هه‌زاران گه‌نج و لاوی ئێمه به‌ده‌ستهاتووه له‌ده‌ستمان بچێت.
• گه‌نده‌ڵی خراپترین مه‌ترسییه له‌سه‌ر هه‌رێم، واتا ئه‌و كه‌سه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كات هه‌موو شتێك ده‌كات، گه‌نده‌ڵی یه‌كێكه له كێشه هه‌ره گه‌وره‌كان، بۆیه پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێت.
• له‌و كابینه‌یه ئه‌وه‌ی ئێمه پێمان كراوه تا راده‌یه‌كی زۆر گه‌نده‌ڵیمان راگرت، ناڵێم بنبڕمان كردووه به‌ڵام تاراده‌یه‌كی زۆر راگیراوه، له‌وانه‌یه له هه‌ندێك شوێن مابێت به‌ڵام ئێمه ئاگادار نه‌بین، من زۆریشم پێخۆشه هه‌ر كه‌سێك له هه‌ر شوێنێك بزانێت گه‌نده‌ڵی هه‌یه پێمان بڵێت، چونكه ئامانج ئه‌وه‌یه گه‌نده‌ڵی نه‌بێت.
• راسته هه‌موو ئاواته‌كانمان نه‌هاتوونه‌ته دی، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین هه‌نگاوی باشتر بهاوێژین، ده‌بێت هه‌موومان هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكه‌ین، هه‌ر یه‌كێك له ئێوه خۆتان به به‌رپرس بزانن، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه به یه‌كه‌وه ئه‌م وڵاته ئاوه‌دانتر و سه‌قامگیرتری بكه‌ین.
وەڵام بدەوه