Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نامەیەکی لە سەرۆکی فەرەنسا پێدەگات سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نامەیەکی لە سەرۆکی فەرەنسا پێدەگات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نامەیەکی لە سەرۆکی فەرەنسا پێدەگات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی ئەیلوولی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئۆلیڤیێ دیکۆتینێ کونسولی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە یدارەکەدا، کونسولی گشتیی فەرەنسا، نامەیەکی ئیمانوێل ماکڕۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسای بە سەرۆکی حکومەت گەیاند. 
لە نامەکەدا، سەرۆکی فەرەنسا، سوپاسی سەرۆکی حکومەت دەکات، بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی لە کاتی سەردانەکەی بۆ هەولێر لێی کراوە. 
لە بەشێکی نامەکەدا هاتووە ” فەرەنسا و حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی دێرین و بێ هاوتایان هەیە، کە دەبێت لە ئاستێکی بەرزدا ڕایانبگرین “. سەرۆکی فەرەنسا لە نامەکەیدا هەروەها دەڵێت ” فەرەنسا بەردەوامی دەدات بە پابەندی خۆی لە گەڵ ئێوە، لە دژی تیرۆر و لە بەرژەوەندی پەرەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی“.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه