Kurdistan Press - وەزیری دارایی ھەواڵێکی خۆش راگەیاند وەزیری دارایی ھەواڵێکی خۆش راگەیاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزیری دارایی ھەواڵێکی خۆش راگەیاند

وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرەمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق دەخاتە روو.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری و ئەندامی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، بە پێگەی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند، کە بابەتی نەوت، بوودجە و پشکی هەرێمی کوردستان لە بەشە بوودجەی ٢٠٢٣ی عێراق، لەو بابەتانەن کە بۆی هاتوون، لەبارەی ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان گوتی: "وەزارەتی دارایی عێراق، لە تەواوی ساڵی ٢٠٢٢دا، تەنیا دوو مانگ پارەی بۆ هەرێمی کوردستان خەرجکردووە".

وەزیری دارایی و ئابووری، گوتیشی: ''بەشێکی سەردانەکەمان تایبەت بوو بە داکۆکیکردن لە بەشەبوودجەی هەرێم، هەروەها ئەو کێشانەی کە پێشتر لەنێوان هەولێر و بەغدادا هەبوون، هەروەها کێشەی میلاکاتی فەرمانبەران، بابەتی خەرجی و داهاتمان بەتەواوەتی چارەسەر کرد.''

لەو سەردانەی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، بابەتێکی دیکە کە گفتوگۆی لەسەر کراوە، بابەتی نەوتە، کە بووەتە کێشەیەکی هەڵپەسێرداوی نێوان هەولێر و بەغدا، ئاوات شێخ جەناب، ئاماژەی بەوەدا کە لە کۆبوونەوەکانیان گفتوگۆیان لەبارەی نەوتەوە کردووە و هەنگاوی زۆر باشیان ناوە و تاڕادەیەک لێکتێگەیشتن لەنێوانیان هەیە، لەبارەی درەنجامی کۆبوونەوەکایشەوە گوتی: "کۆکبووین لەسەر ئەوەی کە لە چوارچێوەی دەستوور و ڕێكکەوتنی سیاسی و بەرنامەی وەزاری حکومەتی نوێی عێراق، چارەسەر بۆ ئەو بابەتانە بدۆزینەوە".

وەزیری دارایی و ئابووری ئەوەشی گوت:' 'وەکوو وەزارەتی دارایی و ئابووری، بە فەرمی داوامان ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە، بۆ خەرجکردنی پشکی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق و لیژنەی ئابووریش باسمان لەوە کردووە و بەڵێنیان پێداین، کە لە ئەنجومەنی وەزیران پێشنیاری بکەن.دوای هەوڵەکانی شاندەکەش، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا کە پارەی دوو مانگی هەرێم بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.''

وەزیری دارایی و ئابووری، ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمجارە بەراورد بە جارەکانی دیکە، تاڕادەیەکی زۆر گەشبینترن و دەرئەنجامی گفتوگۆیەکان بە دڵی هاووڵاتییان دەبن، هەوڵی زۆریشیان داوە بابەتی بوودجە و پشکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مسۆگەر بکەن، بەشێوەیەک کە نەکەوێتە ناو کێشمەکێشی سیاسی و قۆزتنەوەی سیاسیش دژی هەرێمی کوردستان بکرێت.

لەبارەی کەشی کۆبوونەوەکانەوە، ئاوات شێخ جەناب کە ئەندامێکی شاندەکەی هەرێمە بۆ بەغدا، گوتی: ''دەرئەنجامی کۆبوونەوەکان ئەرێنین و وەکو چۆن سێ ڕۆژە ئێمە بە ئەرێنی بینوویمانە.''

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا