Kurdistan Press - توونێلی دەربەندیخان دەکرێتەوە توونێلی دەربەندیخان دەکرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

توونێلی دەربەندیخان دەکرێتەوە

بەهۆی تێکچوونی بەشێكی توونێلی دەربەندیخان، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری نۆژەنکردنەوەی توونێلی دەربەندیخانی دا و بڕی ١٨٧ ملیۆن و ٨٢٨ هەزار دیناری بۆ تەرخان کرد، لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، کارکردن تێیدا دەستیپێکرد و ماوەی زیاتر لە دوو مانگە بە بەردەوامی کاری تێدا دەکرێت.
كارەكانی نۆژەنكردنەوەی توونێلی دەربەندیخان بەرەو كۆتایی دەچن و فوئاد حەمەباقی، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رێگاوبان و ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی سلێمانی دەڵێت:''هەنگاوەكانی نۆژەنكردنەوەی توونێلی دەربەندیخان لە كۆتایی نزیكبوونەتەوە و هەفتەی داهاتوو توونێلەكە بەڕووی شۆفێران ‌و بارهەڵگرەكاندا دەكرێتەوە.''
بەهۆی كاری نۆژەنكردنەوە لە توونێلی دەربەندیخان، ماوەی دوو مانگە توونێلەکە داخراوە و کاری بەردەوامیشی تێدا دەکرێت. حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕی ١٨٧ ملیۆن و ٨٢٨ هەزار دیناری بۆ نۆژەنکردنەوەی تەرخانكردووە و دووی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، كاركردن لە پڕۆژەكەدا دەستیپێكرد.
سەبارەت بە کردنەوەی توونێلەکە، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رێگاوبان و ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی سلێمانی، ڕایگەیاند:''بڕیاربوو كۆتایی ئەم هەفتەیە توونێلی دەربەندیخان بەڕووی شۆفێران و بارهەڵگراندا بكرێتەوە، بەڵام کردنەوەکەی بۆ هەفتەی داهاتوو دواكەوتووە.''
فوئاد حەمەباقی، لەبارەی پرۆسەی نۆژەنکردنەوەکەوە گوتی، كارەكان بەكۆتا هاتوون و توونێلەكە بەشێوەیەكی مۆدێرن نۆژەنكراوەتەوە، كە رەچاوی سەلامەتیی هاتووچۆ کراوە و ڕووناككەرەوەشی بۆ داندراوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەڕێگەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنەوە، بەردەوامە لە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ هەموو شار و شارؤچکەکانی هەرێمی کوردستان و نۆژەنکردنەوەی توونێلی دەربەندیخانیش یەکێکە لەو پرۆژانەی کە حکومەت جێبەجێی دەکات لە پێناو ئاسانکاری بۆ شۆفێران و هاوولاتییانی ناوچەکە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه