کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ چوار شەممە 14- 12- 2022
کەش/ پارێزگای هەولێر/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەندێ کات لە هەندێ ناوچە هەوری تەواو دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نمە بارانی پچر پچر دەبێت وە لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان بارینی بەفرێکی کەم دەبێت .
پارێزگای سلێمانی/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارینی کەم لە هەندێ ناوچە.
پارێزگای دهۆک/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت ئەگەری نمە باران لە هەندێ ناوچەی شاخاوی .
پارێزگای هەڵەبجە/ ئاسمان نیمچە هەور و هەندێ کات هەوری تەواو دەبێت ئەگەری نمە بارانی کەم لەسەر بەشێک لەناوچە شاخاوییەکان .
پارێزگای کرکوک/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت وهەندێ کات هەوری تەواو دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت ( 10 - 20 ) کم/ک .
ئاراستەی با / باشوورى خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بە (1 ) پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەى پێنج شەممە 15 - 12 - 2022
کەش/ ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت , لەکاتەکانی بەرەبەیان لەسنوری پارێزگای سلێمانی ئەگەری تاوە بارانی پچر پچر هەیە , لە ناوچە شاخاویەکان هەندێ کات نمە بارانی کەم دەبێت .
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبیتەوە بە(1-2) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت ( 10 - 20) کم/ک.
ئاراستەی با / باشوورى خۆرهەڵات دەبێت .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 8 – 9) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 13 پلەى سیلیزى
دهۆک : 14 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 20 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 14 پلەى سیلیزى
سۆران : 11 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 22 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى / 14 - 12 - 2022
وەڵام بدەوه