لەسەردەمی شۆرەش کە رژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق کە بۆ رێکەوتن ھاتبوون لەگەڵ کوردکان دەھاتنە لای سەرکردەکانی شۆرەش و رێکەوتن لەگەل شۆرشگێران دەکرد و شەڕ دەوەستا، ھەردوولا دەچوونە قوناغێکی نوێی سەقامگیری و پێشکەوتنەوە و خەڵک بەگشتی سوودمەند دەبوو. کەرژێمەکانی عێراق دەستیان بەشەڕ دەکرد لەگەڵ کورد بۆ لای سەرۆک جاشەکانی کورد دەھاتن بەکاردەھێنان بۆ دژایەتیکردنی شۆرشی کوردی و لەناوبردنی شۆرشگیران.
ئێستاش کە دامەزراوە و ھەرێمێکی دەستوری ھەیە لەچوارچێوەی عێراقی فیدراڵی، حکومەتی عێراق کەبیەوێت رێکبکەوێت لەگەڵ ھەرێمی کوردستان رێککەوتن لەگەڵ شاندی حکومەتی ھەرێم دەکات نەک شەخس و حیزب و ئەوانە، کەناردنی دوو سەد ملیارەکە حکومەتی عێراق رەزامەندی لەسەردرا دوای رێککەوتن لەگەڵ شاندی حکومەتی ھەرێم، کە عێراق بیەوێت دژایەتی ھەرێم بکات شەخسەکان و حیزبەکانی کوردی بەکاردھێنێت لەگەڵ ئەوان رێکدەکەوێت بۆ دژایەتیکردنی ھەرێمی کوردستان، ھەروەک چۆن ماوەی چەند ساڵ بوو حکومەتی عێراق بودجە و شایستەکانی ھەرێم دەبردران بە بڕیارێکی شەخسی عێراقی و بەکارئاسانیکردنی چەند شەخسی لەناو حیزبەکانی کوردی، کەلەسەردەمی عادل مورادەکان عورفی شەخس زیندووبوە و تائێستاش بەردەوامی ھەیە بۆ دژایەتیکردنی ھەرێم.
جا ئەوەی یەکێتی بانگەشە بۆ دەکات کە بەھۆی ئەوان عێراق بریاردرا 400 ملیار بنێرێت بەھیچ شێوەیەک ڕاست نیە سێ مانگە یەکێتی بایکۆتی حکومەت کردووە، نوێنەریانیش نەبووە لەگەڵ شاندی ھەرێم.بەدەستی ئەوان بوە نەیاندەھێشت یەک دینار بۆ ھەرێم بنێرێت بۆ زیاتر دژایەتیکردنی حکومەتی ھەرێم کە خۆیان تێدا بایکۆت کردووە کە لەبنەرەتدا نایانەوێت ئەو حکومەتە سەرکەوتو بێت، لەبنەرەت دا رێکەوتنەکە رێککەوتنی پارتی بوو کەھەردوو دامەزراوەی سەرۆکایەتی ھەرێم و سەرۆکایەتی حکومەت بەردەوام لەسەرخەتن وسەردانی بەغدا دەکەن بۆ شەرکردنی لەسەر مافە دەستووریەکانی ھەرێم بەڵام پارتی قەت بەناوی حیزبایەتی ناکات بەڵکو بەناوی دامەزراوە دەکات کەنوێنەرایەتی ھەموو خەڵکی کوردستان بەھەموو رەنگ و حیزب و ئاینەوە دەکات. پارتی لەبنەرەتدا دەوڵەتداری دەکات ئامانجیان مەزنتربووە لە حیزب و شەخس کە ئامانجیان کوردستان و کوردستانیانە، ئەوانیش لەبنەرەت دا شەخس و کوێخایەتی دەکەن کەئامانجیان ھەر تەنھا ئەوەبووە کوێخابن دژایەتی گشتی بکەن بۆ مەرەمی شەخسی.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه